ژیاننامەی ئەمڕۆ: په‌ريسا فيروزى ژه‌نيارى ئامێرى نێ‌ئه‌نبان

په‌ريسا فيروزى ده‌رچووى به‌شى ئه‌ندازياریە، يه‌کێکه له ژه‌نياره‌ گه‌نجه‌کانى وڵاتى ئێران، که بێجگه له ئامێرى که‌مان، له بوارى ژه‌نينى نێ‌ئه‌نبان هونه‌ر و بەهرەیەکی تایبەتی هه‌يه.

پهريسا فيروزى دهرچووى بهشى ئهندازياریە، يهکێکه له ژهنيارهگهنجهکانى وڵاتى ئێران، که بێجگه له ئامێرى کهمان، له بوارى ژهنينى نێئهنبان هونهر و بەهرەیەکی تایبەتی ههيه.

ناوەندی هەواڵ

 

پهريسا فيروزى له ٢٩ى ئاداری ١٩٨٩ له شارى بوشێهرى وڵاتى ئێران لەدایکبووە، له قوتابخانه بهشى ماتماتيک-فيزيا تهواو کردووه و دهرچووى ئهندازيارى تەلارسازییە، له ساڵى ٢٠٠٥ فێرى ئامێرى کهمان دهبێت و له ساڵ ٢٠١٥ هونهرى وێنهکێشان لەسهر بهرد و شوشه دهستپێدهکات و له ههمان ساڵێشدا له بهشى وێنەکێشان گەلەرییەک بۆ هونهرهکانى بهرێوەدهبات، له ساڵى ٢٠١٠ فێرى ئامێرى نێئهنبان دهبێت و ڕۆژ به ڕۆژ پهره به هونهرهکهى دهدات.

 

نێئهنبان ئامێرێکى تايبهت به باشورى ئێرانە و لە شارهکانى بوشێهر، خوزستان، هورموزگان و کرمان بەکاردێت.

 

پەریسا بەشداری چەندین کۆنسێرتی کردووە و بە یەكێک لە ژنە میوزیک ژەنە لێهاتووەکان دادەنرێت، لە ساڵی ٢٠٠٦ بهشدارى له کۆنسێرتى گروپى رازى نوێ ژنان له شارى بوشێهر کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ بهشدارى له کۆنسێرتى گروپى نوشه له تهلارى وهحدهت وهکو ژهنيارى نێئهنبان کردووە.

 

لە ساڵی ٢٠١٨ بهشدارى له کۆنسێرتى گروپى ژنانى بههار خولقێنهر له فهرههنگ سهرا وهکو ژهنيارى نێئهنبان کردووە.

 

ت.پ