ژیاننامەی ئەمڕۆ: نووسەری فەڕەنسی سیمۆنی دی بۆڤوار ناسراو بە (دایکی فێمێنیست)

سیمۆن دی بۆڤوار بیر کردنەوە و ئایدیای فێمێنیست بوو خاوەن کەسایەتییەکی فیکری بوو.

سیمۆن دی بۆڤوار بیر کردنەوە و ئایدیای  فێمێنیست بوو خاوەن کەسایەتییەکی فیکری بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

سیمۆن دی بۆڤوار لە ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٠٨ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەدایکبووە، لە ١٤ی نیسانی ١٩٨٦ هەر لە پاریس کۆچی دواییکردووە.

 

سیمۆن دی بۆڤوار، ژنە نوسەرێکی فەڕەنسی بوو، ماستەری لە فەلسەفە و بیرکاریدا هێناوە، بەشێکی ژیانی تەرخانکردبوو بە نووسینەوەی ژیانی خۆی، بەشێکی دیکە لە پەیمانگا تایبەتەکان و قوتابخانەی ڕۆمانیی بۆ کچان کاریکردووە، هەروەها گرنگی زۆری داوە بە فەلسەفە، ڕۆمان، بیرەوەریی، چیرۆک، کورتە چیرۆک و لە ڕۆژنامەشدا کاریکردووە.

 

 سیمۆن وانەی ئەدەبیات و زمانی وتووەتەوە، دواتر لە زانکۆی سوربۆن بووەتە مامۆستای فەلسەفە و وانەی فەلسەفەی وتووەتەوە، لەکاتێکدا کە فەلسەفە بۆ ژنان نەبووە، بەڵام ئەو وانەکەی وتووەتەوە تا لەدوایدا فەلسەفە بگەیەنێتە ژنانی دیکە، پلەی دووەمی بەدەستهێناوە لە بەشداریکردنەکەیدا و گەنجترین ژن بووە کە بەشداری کردووە.

 

یەکێک لە کتێبە هەرە بەناوبانگەکانی ڕەگەزی دووەمە کە ناسراوترین کتێبی سیمۆنە، کە ساڵی ١٩٤٩ نووسیویەتی، لە کتێبەکەیدا باس لە زوڵم و ستەمی دژ بە ژنان دەکات لە مێژوودا.

 

مانیفێستی فێمێنیزم، یەکێکی دیکەیە لە کتێبەکانی سیمۆن کە باس لە فێمێنیزم دەکات، هەروەها مانیفێستی ٣٤٣ بەیاننامەیەک بوو تایبەت بە لەباربردنی منداڵ کە ٣٤٣ ژن واژوویان لەسەر کردبوو.

 

ت.پ