ژیاننامەی ئەمڕۆ: مەلیکە دار، یەکەمین ڕابەری ڕۆماننووسین لە مێژووی سۆدان
نووسەر و چیرۆکنووس، مەلیکە دار محەمەد عەبدوڵا لە ١٨ ی ئەیولی ساڵی ١٩٢٠ لە حەیی قوبەی شاری سپی ''الأبيض'' هەرێمی کەردفان لەدایک بووە، لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩ کۆچی دوای کردووە.
ناوەندی هەواڵ
نووسەر و چالاکوانی پەنجا و شەستەکانی سەدەی بیستەمە، بەیەکەمین ڕۆماننووسی سۆدانی دادەنرێت، نووسینەکانی دەربارەی وردەکاری ژیانی خێزان و ناوماڵ و ئەو سەرکوت کردنانەی رووبەرووی ژنی سۆدانی دەبێتەوە لە ژینگە دەشتیەکان وە ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر کۆمەڵگای سۆداندا هات دوای جەنگی جیهانی دووەم.
لە چلەکاندا بەهرەی مەلیکەدار دەرکەوت لە نووسینی ئەدەبیدا بەتایبەت لەبواری کورتە چیرۆکدا بەهۆی گرنگیدانی بە ئەدەب و خوێندنی کورتە چیرۆک و ئەدەبی عەرەبی بە شێوەیەکی گشتی، لەو بوارەدا بووە ڕابەر وەک یەکەمین ژن لە مێژووی سۆدان.
لە خانەی پەرستی شێخ ئیسماعیل وەلی لە شاری سپی خوێندوێتی، دواتر بۆ درێژە پێدان بە خوێندنەکەی بۆ ماوەی دووساڵ چۆتە کۆلێژی مامۆستایان لە ئەدرمان دواتر دەستی کردووە بە کاری مامۆستایەتی چۆتە ناو یەکێتی ژنانی سۆدانەوە، خاوەنی چەند کورتە چیرۆکێکە لەوانە حكيم القرية، المجنونة ،متى تعودين، ڕۆمانێکیشی هەیە بەناوی "الفراغ العريض" لەدوای مردنی بڵاوکرایەوە.
مەلیکەدار بەیەکێک لە گرنگترین نووسەرەکانی کورتە چیرۆک دادەنرێت، چیرۆکی زۆری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوخۆو عەرەبیدا بڵاوکراوەتەوە، لەسەرجەم چیرۆکەکانیدا گرنگی بە بابەتەکانی ژنانی سۆدان داوە لە هەست و سۆزی و قورسی مەعیشەتی و بەتایبەت لە گوند و شارەدێکان ڕێگا نادەن ژن وەک مرۆڤک گوزراشت لە هەستەکانی بکات.
بە ڕەنجدان ماندوبوون و هەوڵدان خۆی فێری زمانی ئینگلیزی کردووە، لەڕێی گۆڕینەوەی فێربوونی زمان لەگەڵ هەندێک لە مامۆستایانی ئینگلیزی ئەوکاتە لە سۆدان، لەچەند جێیەکی سۆدان کاری مامۆستایەتی کردووە وەک کەسلا، سەنجە، دەلنج و دواتر لە خوێندنگای ئەمدرمانی ناوەند.
بە پشکنەری خوێندن لەساڵی ١٩٦٠ لە هەرێمی کەردفانی ناوەندی سۆدان دامەزراوە، هەروەها ئەندامی یەکێتی ژنانی سۆدان بوو، کۆتا پیشەشی پشکنەر مەدەنی پەروەردەی خەرتوم بووە.
مەلیکەدار یەکەمین ڕۆمان نووس و ڕابەری ڕۆمانی سۆدانی بووە لە ڕێگای ڕۆمانە نەمرەکەی "الفراغ العريض" کەلە پەنجاکاندا نووسیوێتی، بەڵام تا سەرەتای حەفتاکان بڵاونەکرایەوە، دواتر لە ڕێگای ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ چاودێری ئەدەب و هونەر لە سۆدان چاپکرا، بەڵام پێش بینی و کارە ئەدەبیە گەورەکەی کۆچی دوایی کردووە، لەڕۆمانی "الفراغ العريض" وێنەی ژنانی خوێندەوار و نەخوێندەواری بەرجەستە کردووە کە لە کۆمەڵگای سۆدان ڕووی داوە دوای جەنگی جیهانی دووەم، ڕۆمانەکە باس لە چاوپۆشی سەرکوت کردنی مێینە دەکات لە لایەن نێرینەوە، وردەکاری ماڵی سۆدانی بەهەموو شێوازێکیەوە خستۆتەڕوو سەرکوت کردنی ژن بەدریژای کات لە ئەرکی ناوماڵ.
حەزی بە گۆرانی و شعر کردووە و بەباشی ئامێری پیانۆی ژەنیوە، حەزی بە خوێندنەوەی چیرۆک و ئەدەبی عەرەبی بەسیفەتێکی گشی هەبووە، جگە لەوەی ڕۆمان نووسێکی کارامە بووە، سەرەتای ژیانی بە نووسینی کورتە چیرۆک دەست پێکردووە.
چالاکیەکانی بۆ ژنان
مەلیکەدار ئەندامی یەکێتی ژنانی سۆدان و ئەندامی کۆمەڵەی سپی خێرخوازی ژنان بووە، لەو کەسانە بووە چەندین جار بەشداریان لە هەڵمەتەکانی خۆبەخشیدا کردووە دژی شەبەقی فیرعەونی لە زۆرێک لە هەرێمەکانی سۆدان، چالاکوان بووە لە دامەزراوەکانی هەیئەکانی کاری ژنان.
ساڵی ١٩٤٧خەڵاتی یەکەمی لە پێشبڕکێی کورتە چیرۆکی سۆدان بەدەست هێناوە، لەساڵی ١٩٦٨چیرۆکەکەی ''متى تعودين'' خەڵاتی دوومی لە پێشبڕکێکی کورتە چیرۆکی وێستگەی ڕوکنی سۆدان لە قاهیرە بەدەست هێنا.