ژیاننامەی ئەمڕۆ: حەیات سەنەدی، زانا و لێکۆڵەری سعودی

حەیات سەلمان سەنەدی لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧ لە شاری مەککە سعودیە لەدایکبووە، زاناو لێکۆڵەرە، ئەندامە لە ئەنجومەنی شورای سعودیە و خاوەنی پرۆژەیی کۆمەڵەی شیکاریە، یەکەم ژنی عەرەبە دکتۆرایی لە بایۆتەکنۆلۆجی لە زانکۆی کامبردج بەدەست هێناوە، توانیوێتی بگات بە کۆمەڵێک داهێنانی زانستی گرنگ کە پێگەیی زانستی جیهانی بەرز وەرگرێت.

 

حەیات سەلمان سەنەدی لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧ لە شاری مەککە سعودیە لەدایکبووە،  زاناو لێکۆڵەرە،  ئەندامە لە ئەنجومەنی شورای سعودیە و خاوەنی پرۆژەیی کۆمەڵەی شیکاریە،  یەکەم ژنی عەرەبە دکتۆرایی لە بایۆتەکنۆلۆجی لە زانکۆی کامبردج بەدەست هێناوە،  توانیوێتی بگات بە کۆمەڵێک داهێنانی زانستی گرنگ کە پێگەیی زانستی جیهانی بەرز وەرگرێت.

 

لە گرنگترین داهێنانەکانی شەپۆلی هەستەوەری دەنگی و موگناتیسی،  لە توانایدایە دەرمانی پێویست بە لەشی مرۆڤ دیاری بکات،  یارمەتی ئاسمانەوانەکان دەدات لە دیاریکردنی رێژەی شەکر،  ئاستی پەستانی خوێن لە لەشیاندا،  بەرکارهێنانی جۆراوجۆری هەیە لە بوارە جیاوازەکانی پیشەسازی دەرمان،  تێستی جینات و ترشی ناووکی(دی ئێن ئەی) تایبەت بە نەخۆشیە بۆماوەیەکان،  پرۆژەی گەڕان بۆ پاراستنی ژینگە و قیاسی گازی ژەهراوی،  لێکۆڵەرێکی سەردانکەرە لە زانکۆی هارفارد،  لە یەکەمەکانی ئەنجومەنی شورایی سعودیە.

 

حەیات لە منداڵیدا خولیایی خوێندنەوەی وردی لە ژیانی زاناکان و کارتێکەرەکان کردووە نمونەی خوازرمی،  ڕازی، ئیبن هەیسەم، ماری کوری، ئەنشتاین، جابر بن حەیان، قۆناغەکانی سەرەتای، ی ناوەندیی، دواناوەندی سەرەتای زانکۆی لە مەککە بەدەست هێنانی زانستی لە قۆناغی خوێندنە جیاوازەکان بەدەست هێنا، لە کۆتایی خوێندنی دواناوەندیدا کۆی لە ٩٨٪ بەدەست هێنا ئەوەش خستیە بواری پزیشکی.

 

ژیانی زانستی

لە سەرەتایی دەستپێکی خوێندنی زانکۆی دا بە خوێندنەوەیی کتێبی تایبەت بە زانستی دەرمان دەستیپێکرد، شارەزایەکی فراوانی بەهۆی خوێندن و سەردانەکانی بۆ لەندەن پەیداکرد شارەزایی لە تێستکردنی تەندروستی و هۆشداری زانستی بەناوبانگ بوو، پەیمانگای ئەندێشە و کارامەیی لە داهێنان بۆ زاناکان و هونەرمەندان تەکنۆلۆژیازان و ئەندازیاران دامەزراند.

 

بەشێک بەرهەم و بەشدارییەکانی

لە ساڵی ٢٠١٠ دا دکتۆرە سەنەدی بووە براوەی خەڵاتی مەککەی بۆ جیاکاری زانستی لەلایەن خالد بن فەیسەڵ ئەلی سعود.لە ساڵی ٢٠١١ڕێکخراوی ناشیۆناڵ جوگرافیک نازناوی یاریدەدەری دۆزەرەوەی پێدا، لە ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن گۆڤاری نیوز وویک ناوی لەناو ئەو ١٥٠ ژنەدا بوو کە زۆرترین کاریگەریان لە جیهاندا هەیە، هەر لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵدا وەک یەکەمین کونسوڵی نەوایای حەسەنە بۆ زانستەکان بۆ ئەو رەنجەی بۆ فێرکاری زانست لە رۆژهەڵاتی ناویندا لەلایەن سەرۆکی یونسکۆ ئێرینا بوکوفا هەڵبژێرا بەتایبەت بۆ کچان.

 

هەروەها لەلایەن گۆڤاری ئەرییان بزنس لە ریزبەندی ١٩ کەسدا لە نێو لیستی کەسایەتیە کاریگەرەکانی جیهانی عەرەبی لە ریزبەندی نۆیەمدا بوو.وە لەلایەن کۆنفرانسی نیشتیمانی بۆ زانستەکانی لە ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ وەک باشترین ٥٠ زانا بۆ هاندانی زانست لای گەنجان لە لایەن زانکۆی هارفەردەوە هەڵبژێرا بۆ ئەم پلەیە.

 

لەساڵی ٢٠٠١ لە لایەن بنتانگۆن بانگێهشتکرا بۆ ئامادە بوون لە کۆنفرانسی نیشتیمانی نەخۆشی شێرپەنجە،  لەلایەن زانکۆی بیرکلی ،  کالیفۆرنیا/وڵاتە یەگرتوەکانی ئەمریکا بانگهێشتکرا لە نێو ١٥ زانا وەک باشترین زانایانی جیهان بۆ ڕاسبینی تێڕوانین و داهاتووی زانست.

لەلایەن زانکۆ شاهانەی بەڕیتانیاوە وەک ئەندامێکی شانازی پێکراو ڕێزلێنانی بۆ داهێنان و بەخشین و بەشداریەکانی لێنرا،  وەک خۆبەخش بەشداری لە پرۆژەیی follow the women کرد،  گەشت بە دەوری جیهاندا لەگەڵ ٣٠٠ ژندا بۆ ئاشتەوایی و کۆتای هێنان بە توندوتیژی لە رۆژهەڵاتی ناویندا نامەیەکیان بۆ سەرۆکانی جیهان هەڵگرتبوو بە ناونیشانی ''جووڵە بکەن.''

 

بەشداری لە کۆڕی ئابوری جەددە کرد،  لە ساڵی ٢٠٠٤ لە لایەن حرەمی سەموی میری شاهانەی سعودیە تورکی فەیسەڵ بانگێشتی کرد بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی (ژنی خلیجی) لە پەیمانگای خوێندنی رۆژهەڵاتی ناوین سەر بە زانکۆی لەندەنە،  لەساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن رێکخراوی Tech Pop هەڵبژێرا لە نێو ١٥ زانا لە بوارە جیاوازەکان.

 

ت.پ