ژیاننامەی ئەمڕۆ: هودا حەداد

ناوبانگی خوشکەکەی ڕێگر نەبوو لە تۆمارکردنی ڕێڕەوێکی هونەریی سەرکەوتوو.

ناوەندی هەواڵ

 

هودا وەدیع حەداد ١٥ی ئابی ١٩٤٤ لە زوقاق بیڵات لەدایکبووە ناوچەیەکە سەر بە بەیروتی پایتەختی وڵاتی لوبنان، گۆرانیبێژ و ئەکتەری عەرەبی لوبنانیە و خوشکی بچوکی گۆرانیبێژی بەناوبانگ ''فەیروزە''.

دایکی لیزا بوستانیە و برایەکی بەناوی جۆزێف و دوو خوشکی بەناوەکانی ئەمان و نیهاد (فەیروز) هەیە، هودا بە یارمەتی برایان ڕەحبانی لە ساڵی ١٩٥٩ دەستی بەکاری هونەری کردووە.

 

هودا خاوەنی چەندین گۆرانیە و لە بواری سینەماشدا خاوەنی سێ فلیمە، هەروەها لە بواری شانۆدا بەشداری لە ٨ شانۆگەریدا کردووە، لە درامای تەلەفیزیۆنیشدا "أيام الدراسة''، هەردوو بەشی درامای ''من يوم ليوم'' بەشداری کردووە.

چەندین گۆرانی لە هەشتاکان و نەوەدەکان پێشکەش کردووە وەکو ''بيني وبينك، لينا ويا لينا، لا يسمعنا حدا، يابياعة''...، هەستاوە بە ئەنجام دانی ئاهەنگی گۆرانی لە لوبنان.

جگە لەوەی کۆمەڵێک پرۆگرامی تەلەفیزۆنی پیشکەش کردووە لەوانە پرۆگرامی گۆرانی "دفاتر الليل" ١٩٧١، هەروەها پێشکەش کاری چەند بەرنامەیەکی خۆش ودڵڕفێن بووە تێدا کۆمەڵێک گۆرانی پێشکەش کردووە.

 

هودا و فەیروز

هودا ٩ ساڵ لە فەیروزی خوشکی منداڵ ترە وەک دایکی بووە، هودا هەمیشە بۆ هەموو جێیەک لەگەڵیدا بووە جا ئەگەر ڕۆڵێکی بچوک بوبێت یاخود تەنها قسەکردن یان تەنها دەرکەوتێبت لە تەنیشتیەوە.

بەهۆی لێکچوونی دەنگیانەوە لەگەڵ فەیروزی خوشکی زۆرێک لە گۆرانیەکان لەیەک دەچێت هەروەها زۆرینەی ئاوازەکانی لەلایەن ڕەحبانیەوە دانراوە هەندێک جار قورسە دەنگیان لە گۆرانیدا لەیەک جیا بکەیتەوە.

 

لە یەکێک لە دیدارەکاندا پرسیار لە فەیروز کرا دەربارەی بەهرەی خوشکەکەی ووتی '' خوشکەکەم گۆرانی سووک و نەرم و نیان دەڵێت و ڕەنگێکی تایبەت بە خۆیی هەیە، کۆنسێرت ناکات تەنها لە ئاهەنگەکانمان و تەلەفیزیۆندا بەشداریمان لەگەڵ دەکات".

 

هودا پێکهاتەیەکی جوانی هەیە و خاوەن دەنگێکی جوان و کەسایەتیەکی ڕووخۆشە، پیشەیەکی هونەری پڕ لە سەرکەوتنی تۆمار کردووە، بە ڕووحە باشەکەی هەمیشە لەگەڵ فەیروزی خوشکیدا بووە لە ئاهەنگ و دیمانەکانیدا و پاڵپشەتیکەری بووە.

ناوبانگی فەیروز ڕێگر نەبووە لەبەردەم بەدەستهێنانی سەرکەوتن و ناوبانگیدا، لەگەڵ فەیروزدا لە شانۆگەریەکانی ميس الريم، لولو، سهرة حب بترا'' گۆرانیان وتووە، کۆتا دەرکەوتنی حەداد شانۆگەری ''أوبرا الضيعة'' بووە لە ٢٠٠٩.

 

ت.پ