ژیاننامەی ئەمڕۆ: هەشتەمین سەرۆکی سەنگافورە

حەلیمە یەعقوب - هەشتەمین سەرۆکی سەنگافورە و یەکەمین ژنە موسڵمانی سەرۆک بە درێژای مێژوو

هەشتەمین سەرۆکی سەنگافورە و  یەکەمین ژنە موسڵمانی سەرۆک بە درێژای مێژوو

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆک و ئەندامی حیزبی کاری گەل – PAP بووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ - ٢٠١٧ سەرۆکی پەرلەمان بووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ - ٢٠١٥ ئەندام پەرلەمان بووە، لە ٧ی ئابی ٢٠١٧ دەستی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامی حیزبی کاری گەل(PAP)  کێشاوەتەوە، تا بتوانێت خۆی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ سەنگافورە کاندید بکات، لە ١٣ی سێبتەمبەری ٢٠١٧دا بردنەوەی لە ‌هەڵبژاردنەکەدا ڕاگەیەنرا، بەوەش بووە یەکەمین سەرۆک وڵاتی ژن لە مێژووی وڵاتەکەیدا.

 

حالیمەی کچی یەعقوب لە ٢٣ ئابی ١٩٥٤ لەدایکبووە، بە نەژاد هیندییە، لە ئێستادا سەرۆکی وڵاتی سەنگافورەیە، بە ئاین موسڵمانە و لە باوکێکی بە نەژاد هیندی و دایکێکی بە نەژاد مەلایەوی لەدایکبووە، باوکی پاسەوان بووە و بە نۆبەی دڵ کۆچی دوایی کردووە، بارگرانی و بەخێوکردنی خێزانەکەی بۆ دایکی ماوەتەوە، حەلیمە لەو کاتەدا تەمەنی هەشت ساڵ بووە، یارمەتی دایکی داوە و دەستی کردووە بە فرۆشتنی خواردەمەنی لە دەرەوەی کۆلێژی سەنگافورە.

حەلیمە لە خوێندنگەی تان جۆن کاتۆنگی سینی کچانی سەنگافورە خوێندویەتی، لە ساڵی ١٩٧٨ بڕوانامەی بەکالۆرۆسی لەبواری یاسادا بەدەست هێناوە، لە ٢٠٠١ ماستەری لە یاسادا لە زانکۆی نیشتیمانی سەنگافورە بەدەست هێناوە، لە ٧ی تەمموزی ٢٠١٦، لەلایەن زانکۆکەوە ڕێزلێنان لە حەلیمە یەعقوب نرا و پلەی دکتۆرای شانازی بەدەست هێنا.

 

ژیانی زانستی

حەلیمە یەعقوب ئەفسەری یاسای بووە لە کۆنگرەی یەکێتی بازرگانی نیشتیمانیدا، توانی ببێتە بەڕێوبەری لقی یاسای لەساڵی ١٩٩٢، لە ساڵی ١٩٩٩ وەک سەرۆکی پەیمانگای سەنگافورە بۆ خوێندنی ئازادیی دامەزراوە و لە ئێستادا پەیمانگاکە بەناوی ئۆنگ تینگ چانگی دراساتی ئازادی ناسراوە.

 

ژیانی سیاسی حەلیمە

لە ساڵی ٢٠٠١دا حەلیمە چۆتە نێو دونیای سیاسەتەوە وەک نوێنەری کۆمەڵەی جورۆنگ هەڵبژێراو چووە ناو پەرلەمان، دوایی هەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠١١ حەلیمە پلەی وەزیری گەشەپێدانی کۆمەڵگا، وەزیری گەنجان و وەرزشی پێدرا پێش چاکردنی وەزارەت، لە نۆڤەمبەری ٢٠١٢ دا حەلیمە یەعقوب بووە وەزیری خێزان و پشتگیری کۆمەڵایەتی.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥ بووەتە سەرۆکی پارتی کاری گەل - PAP و بەرزترین پلەی ناو پارتەکەی بەدەستهێنا، لە هەڵبژرادنەکانی شەرعی سەنگافورە لە ٢٠١٥دا حەلیمە تاکە کاندیدی پارتی کاری گەل بوو.

حەلیمە بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی بەهێزی دژی ئیسلامی ڕیدکاڵ دامەزراند تاببێتە دەنگی چالاکی دژی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە عێراق و شام.

 

دەبێتە وتەبێژی فەرمی پەرلەمان

لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ سەرۆک وەزیران لی حسێن لۆنگ، حەلیمە یەعقوبی وەک جێگرەوەی وتەبێژی فەرمی مایکڵ بالمر هەڵبژارد، لە ١٤ی یەنایری ٢٠١٤ بووە وتەبێژ، وە بووە یەکەمین ژن ئەو پلەیە لە مێژووی سەنگافورە بگرێتە دەست.

 

ڕێکەوتنی بازرگانی هاوبەش

حەلیمە خزمەتی ئەنجومەنی بازرگانی هاوبەش (NTUC) کردووە و بەڕێوبەری بەشی یاسای و پێشخستنی ژنان و بەڕێوبەری بەشی ژنان بووە، هەروەها لە بواری پێشخستنی ژنان کاری کردووە، وەک سکرتێری یەکێتی کرێکارانی کارگەکانی دروستکردنی کارەبایی و ئەلکترۆنی لەو بوارەشدا کاری کردووە.

 

حەلیمە بۆ پلەی یاریدەدەری بەڕێوبەری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی-ILC لە جنێڤ هەڵبژێردرا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ -٢٠٠٥، وتەبێژی فەرمی ڕێکخراوی ILC بەشی پێشکەوتن وگەشەپێدانی مرۆڤ بووە.

 

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٧

لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ حەلیمە نیازی وازهێنانی لە پلەی وتەبێژی فەرمی پەرلەمانی ڕاگەیاند، بۆ ڕۆژی دواتر چووە کێبرکێی هەڵبژرادنەکانی سەنگافورەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ کە هەڵبژاردنەکە لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵی دارایی کورت کرابووەوە، حەلیمە کاندیدێکی پێشکەوتووی پارتی کاری گەل بوو، هەروەها سەرۆک وەزیران لی حسێین لۆنگیش پاڵپشتی کرد.

لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ هەڵمەتی هەڵبژاردنی فەرمی لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕاگەیاند بە دروشمی '' بەباشی بیکە، لەگەڵمان بیکە''.

دروشمەکەی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ڕەخنە و گاڵتەجاری بووەوە بەهۆی بێهێزی دەربڕینی ڕێزمانیەوە ئەوەش وایکرد حەلیمە پشگیری لە دروشمەکەی بکات و نەیارانی وایان لەقەڵەمدا حەلیمە سەرپێچی یاساکانی هەڵبژرادنی کردووە بەوەی هەڵمەتەکەی لە ڕۆژی هەڵبژاردنی کاندیدەکە دەستپێکردووە.

هەروەها نەیارانی باسیان لەوەکردبوو کەوا پەیوەندییەک لە نێوان حەلیمە و پارتی کاری گەلدا هەیە و سیاسەت هاتووەتە ناو ڕێڕەوی هەڵبژاردنەکانەوە و ناڕەزاییان دەربڕی، حەلیمە مانگێک پێش وادەی هەڵبژرادن وازی لە پارتەکە هێنا بوو و بۆ بوون بە سەرۆکی وڵاتیش لە بانگەوازییەکانی بەردەوام بوو.

 

کالڤن چێنگ هێرشی کردە سەر حەلیمە و بەوە وەسفی کرد کە خاوەن شارەزایەکی پیشەیی تەواو نییە بۆ مامەڵە کردن  لەگەڵ کێشە و قەیرانە ئابووریەکاندا، بەپێی ماڵپەری ''Purple House'' بودجەکەی بە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە ئەوەش بودجەیەکی زۆر کەم بوو بەراورد بە کاندیدی تایبەت کە بودجەکەی دەگاتە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.

 

هۆکاریش ئەوەبوو حەلیمە تاکە کاندیدە شک لە تواناکانی بکرێت، هەشتەمین سەرۆکی سەنگافورەیە و دکتۆر تان چینگ بوک لە بارەیەوە دەڵێت'' حەلیمە ڕووبەڕووی پڕ گفتوگۆترین ماوەی سەرۆکایەتی دەبێتەوە بە درێژای مێژووی سەنگافورە''.

 

حەلیمە لەگەڵ محەمەد عەبدوڵا حەبەشی مالیزیە و بە ڕەچەڵەک عەرەبە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی پێنچ منداڵن. حەلیمە پەیڕەویکەری ئاینی ئیسلامە.

 

لە ساڵی ٢٠٠١ نازناوی خانمی ساڵی لێنراوە ، لە ٢٠٠٣ خەڵاتی جیهانیی ژنی پێدرا، و خەڵاتی هۆشداری لە ٢٠١١دا وەرگرت، حەلیمە خراوەتە هۆڵی بەناوبانگانی سەنگافورەوە لە ساڵی ٢٠١٤.

 

ت.پ