ژیاننامەی ئەمڕۆ: هەنگامە شەهیدی ڕۆژنامه‌نووسى فێمێنيستی ئێرانى
هەنگامە شههيدى ڕۆژنامه‌نووسى فێمێنيست و ئه‌ندامى حيزبى باوه‌رى ميلى ئێران، له ٢٦ى حوزەیرانی ٢٠١٨ له شارى کيش به هۆى "ریکلام دژى ده‌سه‌ڵاتى ئيسلامى ئێران" و "سوکايهتى به سيستمى دادى ئێران" ده‌سبه‌سه‌رکرا و به ١٢ ساڵ و ٩ مانگ زيندانى سزا درا.
ناوه‌ندى هه‌واڵ
هەنگامە شههيدى يه‌کێکه له ژنانى ڕۆژنامه‌نووسى فێمێنيستى ئێرانى، که له به‌شى مافى مرۆڤ و مافى ژنان کار ده‌کات، به‌شێکى زۆر له راپۆرته‌کان، وته‌کانى و مهقالهکانى له ژێر ناوى سياسه‌تى ناوخۆى ئێران، سياسه‌تى جيهانى و بابه‌تى ژنان له گۆڤاره‌کانى ئێران بڵاوکردووەته‌وه.
بۆ يه‌که‌مجار له ٣٠ى حوزەیرانی ٢٠٠٩ له کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى به هۆى بێرێزى به سه‌رۆک کۆمار، ریکلام دژى ده‌سه‌ڵات، تێکدانى بارودۆخى کۆمه‌ڵگا و کۆبونه‌وه‌ى ناياسايى ده‌ستبه‌سه‌رکرا و له ١ى تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ به بارمتەی ٩٠ ملیۆن تمه‌نى ئێرانى له به‌ندينخانه ئازاد بوو.
شههيدى له ١٩ى ئاداری ٢٠١٧ جارێکی‌تر ده‌ستبه‌سه‌رکرا و کۆتا جار له ٢٦ى حوزەیرانی ٢٠١٨ له شارى کيش له باشورى ئێران له کاتێکدا له‌ژێر چاودێرى دابوو ده‌ستبه‌سه‌ر کرایەوە، ئەمجارەیان بەهۆى "بێرێزى به سيستمى دادى ئێران" و ریکلام دژى ده‌سه‌ڵاتى ئێران" بە ١٢ ساڵ و ٩ مانگ زيندانى سزادرا، که حه‌وت ساڵ و نيوى ئه‌نجامدرا و بۆ ماوه دوو ساڵ به‌شدارىکردنى له حيزبه‌کان، تۆرى کۆمه‌ڵايه‌تى، سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وى ئێران و گۆڤاره‌کانی لێ قه‌ده‌غه کرا.
هەنگامە شههيدى له ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی له خێزانێکى فهرههنگپهروهر له شارى مه‌شهه‌د له دايکبوو، سه‌ره‌کى ڕۆژنامه‌نووسى، نووسه‌رى، ئه‌ندامى حيزبى باوه‌رى ميلى ئێران، راوێژکارى مێهدى کهرووبى له به‌شى ژنان، چالاکوانى مافى ژنان و مافى نوسه‌ران و په‌يامنێرى سياسى بووه.
ساڵى ١٩٩٣ ده‌ست بە خوێندن لە بەشی ڕاگەیاندن دەکات، له ساڵى ١٩٩٧ ئه‌و به‌شه ته‌واو ده‌کات و له ساڵى ٢٠٠٠ ماستەر لە پەیوەندییەکاندا دەهێنێت، هەنگامە يه‌که‌م ڕۆژنامه‌نووسى ژنی ئێرانییە کە سایتی تایبەت بە خۆی هەبێت بە ناوی "هەنگامە شههيدى دۆت کۆم)، هەروەها یەکەم بووە کە وەک پەیامنێر بووە لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا.
ت.پ