ژیاننامەی ئەمڕۆ: دۆرۆتی کرۆوفوت هۆدگین

دۆرۆتی کرۆۆوفۆت کیمیازان بووە، بەهۆی باوکییەوە وڵاتی میسریان بەجێهێشتووە و لە سودان ژیاوە، هەروەها یەکێک بووە لەو ژنانەی لە زانکۆی ئۆکسفۆرددا خوێندوویەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

دۆرۆتی کرۆوفوت هۆدگین ، لە ١٢ی ئایاری ١٩١٠ لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٢١ لە قوتابخانەی لیمان دەستی بە خوێندن کردووە، ساڵی ١٩٢٦ بەهۆی ئەرکی باوکیەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا  لە میسرەوە دەچن بەرەو سودان و لەوێ نیشتەجێ دە‌بێت.

 

دۆرۆتی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد خوێندوویەتی کە لەو کاتەدا تاکە زانکۆ بووە ژن تێیدا وەربگیرێت بۆ خوێندن، لە ساڵی ١٩٣٤-١٩٧٧ وەک توێژەرێک کاری کردووە و دەستکەوتی گەورەی لە بواری کیمیاییدا بەدەستهێناوە.

 

ساڵی ١٩٦٤ خەڵاتی نۆبڵی کیمیایی وەرگرت و لە ساڵی ١٩٧٦دا خەڵاتی کۆپلی پێبەخشرا، لە ٢٩ی تەمموزی ١٩٩٤ کۆچی دواییکرد.

 

ت.پ