ژیاننامەی ئەمڕۆ: دایکە تریسا، ئە وژنەی ژیانی بۆ یارمەتیدانی هەژاران تەرخانکرد

ئینجێس گۆنکسی بۆیاژیو، لە ٢٨ی ئابی ١٩١٠ لە شاری سکوبی ئەلبانیا لەدایکبووە، لە خێزانێکی کاسۆلیکی هاتووەتە دنیاوە.

ئینجێس گۆنکسی بۆیاژیو، لە ٢٨ی ئابی ١٩١٠ لە شاری سکوبی ئەلبانیا لەدایکبووە، لە خێزانێکی کاسۆلیکی هاتووەتە دنیاوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئینجێس تەمەنی تەنها هەشت ساڵ بووە کاتێک باوکی کۆچی دوایی کردووە، دوای باوکی هۆگری درانا بۆیاژۆی دایکی بوو، کە ژنێکی باوەردار و سۆزداربوو.

 

‌هەر لە منداڵیەوە دایکی ڕەگی هاوکاریکردنی هەژارانی لە دڵدا چەقاند لەگەڵ ئەوەی هەژاربوون بەڵام هەمیشە خواردنی لەگەڵ هەژارەکاندا بەشدەکرد، ئامۆژگاری کچەکەی دەکرد و پێی دەوت: "بچکۆلەکەم پاروویەک خواردن بێ هاوبەشیکردن لەگەڵ ئەوانی تردا مەخۆ"، کاتێک ئیجێنس پرسیاری لێدەکرد دەربارەی ئەوانەی خواردنیان لەگەڵ دەخۆن پێیدەوت "هەندێکیان خزمانن هەندێکیشان هاووڵاتمانن".

 

 نازناوی خوشکە ماری تریسای وەرگرتووە

خوێندی سەرەتایی و ناوەندی تەواوکردووە لەگەڵ تیپی دڵی موقدس گۆرانی ووتوە، هەندێکجار داوای پێشکەشکردنی تەنهای کردووە، لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا ئەجێنس بڕیاریدا ببێتە پەرستار، ساڵی ١٩٢٨ بووە پەرستار گەشتیکرد بۆ ئیرلەندا و لە پەیمانگای مەریەمی پاک و پیرۆز خوێندن و نازناوی ''خوشکە ماری تریسایان'' پێدا.

 

ساڵی ١٩٣١ بۆ پەرەدان بە خوێندنەکەی ڕووی کردە کالوکتا لە هیندستان، دواتر بۆ تاقیکردنەوەی پیشەکەی ڕووی لە خوێندگەی ناوەندی قەدیسە کرد و ساڵی ١٩٤٤ بووە بەڕێوبەری خوێندگەکە، پێنج زمانی زانیووە توانیویەتی بە باشی قسەیان پێبکات لەوانە "بەنگالی، ئەلبانی، سڕبی، ئینگلیزی و هیندی".

 

نامەکەی دایکی کاریگەری لەسەری هەبوو، ئەو نامەیەی بۆ هەژارانبوو، خوێندگەیەکی بۆ هەژاران کردەوە لە ١٩٤٨ وە لە ساڵی ١٩٥٠ ڕازیبوونی پاپا بیۆسی وەرگرت لە بنیاتنانی ڕەهبەنێک بەناوی '' نێردراوە مەحبوبەکان''

 

دەربارەی خۆی دەڵێت ''بە خوێن من ئەلبانیم، بە هاوڵاتی بوون هیندیم، بە ئیمان ڕەهبەنی کاسۆلیکیم، بەڵام لەگەڵ بانگهێشتکردنم من لە هەموو جیهاندا هەم، دڵیشم بۆ هەر کەسێکە کە بیەویت بێتە ناوی''.

 

دایکە تریسا بە پاڵپشتی دەسەڵاتدارانی شارەزا، بەشێک لە پەرستگای کالی کرد بە خانەی چاودێری ئەو نەخۆشیانەی چاک بوونەوەیان نییە تاکو بە سۆز و چاودێریەوە مامەڵەیان بە ڕێزەوە لەگەڵدا بکرێت.

 

چەند دامەزراوەیەکی تری بنیات نا لەوانە ''دڵی پاك'' (ماڵیک بۆ نەخۆشانی درێژ خایەن) '' شاری سەلام''(بۆ ئەو نەخۆشیانەی لە کۆمەڵگادا زوو تەشەنە دەکەن) هەروەها پەناگەیەک بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک.

 

ژمارەی پەرستارانی ناو ڕەهبەنەکە ڕووی لە زیادبوون کرد، دایکە تریسا لە هەموو سوچێکی هیندستاندا هەستا بە کردنەوەی ماڵی هاوشێوەی ڕەهبەن تاکو یارمەتی هەژاران بدات.

 

پاپا بیۆسی شەشەم لەساڵی ١٩٦٥دەسەڵاتی فراوان کردنی کارەکەی پێدا لە هەموو جیهاندا، بەو شێوەیەش لقی لە زۆرینەی وڵاتە هەژارەکان کرایەوە وەک'' ئەسیوبیا، باسوری ئەفریقا، ئەلبانیا. لە ساڵی١٩٧١ بۆ کردنەوەی یەکەمین خانەی خێرخوازی ڕووی کردە شاری نیۆرک.

 

لەکارە پاڵەوانیەتیەکانی لەکاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ١٩٨٢ توانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو شەڕ بووەستێنێت لەپێناو ڕزگارکردنی ٣٧ منداڵی نەخۆش کە لەناو یەکێک لە نەخۆشخانەکان پەنگیان خواردبوو.

 

 

ڕێزلێنانەکانی

ساڵی  ١٩٦٢لەلایەن حکومەتی هیندستانەوە  خەڵاتی '' باندما شری'' پێدرا بۆ خزمەتە مرۆڤایەتیە جیاوازەکان.

 ساڵی ١٩٧١ پاپا بیولسی شەشەم ڕێزلێنانی لێنا و خەڵاتی'' پاپا یوحەنای ٢٣ی بۆ ئاشتی'' وەرگرت یەکەمین کەس بوو ئەو خەڵاتە وەربگرێت.

 

ساڵی ١٩٧٢ حوکمەتی هیندستان مەدالیای'' لال نەهرۆی'' پێدا بۆ کارە خێر خوازیەکانی لەسەر ئاستی جیهان.

ساڵی ١٩٨٥ مەدالیای''ئازادی'' لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆناڵد ڕیجان پێدرا بەرزترین مەدالیای مەدەنی ئەمریکایە، لە ساڵی ١٩٩٦ دا دایکە تریسا ڕەگەزنامەی ئەمریکی پێدرا.

ملوانکەی ئاڵتونی لە یەکێتی سۆڤیەت پێدرا و لەساڵی ١٩٧٩ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدرا داننان بە جوهدەکانی لە یارمەتی مرۆڤایەتی.'

 

بەناوبانگیترین قسەکانی

"چاوەڕێی جوڵە لە دەسەڵات مەکەن، خۆتان جوڵە بکەن. شتە بچوکەکان بە دڵنیایەوە بچوکن بەڵام ئیمان بە شتە بچوکەکان شتێکی گەورەیە. گەر ویستمان بە راستی خۆشەویستی بکەین ئەوا دەبێت لێبوردەبین."

 

دوای چەند ساڵێک لە ناڵاندن بەدەست تێکچوونی باری تەندروستیەوە بەهۆی کێشەکانی دڵ و سی وگورچیلە، لە ٥ی ئەیلولی ١٩٩٧ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

ت.پ