ژیاننامەی ئەمڕۆ: دامەزرێنەری ڕێکخراوی نەخۆشیە بۆ ماوەیەکان لە ئیمارات

مریم مەتەر پزیشک و زانایەکی ئیماراتیە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی شێخ زاید بۆ توێژینەوە بۆماوەیەکان هەروەها بەڕێوبەری ڕیکخراوەکەشە، لە ڕێگای دامەزراوەکەوە هۆشداری و مەترسی دژی نەخۆشیە بۆماوەیەکانی بڵاوکردووەتەوە بەتایبەت نەخۆشی تالاسیما و پێویستی تێست کردن پێش هاوسەرگیری.

ناوەندی هەواڵ

 

مریەم محەمەد مەتەر لە ساڵی ١٩٧٥ لە ئیمارات لەدایکبووە، فاتمەی دایکی پاڵپشتیکەریکی گرنگی بووە بەهەمان شێوە باوکیشی، مریەم بەشی پزیشکی دوبەی لە زانکۆی ئیمارات تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩٨ بەکالۆریۆسی لە نەشتەرگەری و دەرمان بەدەست هێناوە، دواتر لە بەریتانیا خوێندنی باڵای تەواو کردووە، دواتریش ڕووی کردووەتە ئەمریکا بۆ چاودێری کردنی هەندێك توێژینەوەی زانستی، پسپۆربوونی لە زانستی نەخۆشیە بۆماوەیەکانی هەڵبژرادووە.

دکتۆرە مریەم پزیشکی خێزانیە و هەڵگری بڕوانامەی پسپۆری پزیشکی کۆمەڵایەتی کۆلێژی پزیشکی دوبەیە، بە وردی گرنگی بە دۆخی نەخۆشەکە دەدات لە لایەنی تەندروستی و دەرونیەوە.

 

بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی گەشەی کۆمەڵایەتیە، دامەزراوەکە گرنگی بە بەرپرسی ڕێکخستن، پێشکەوتن و پەرەپێدان دەدات وە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە کەرتی گەشەی کۆمەڵایەتی بەو شێوەیەی لەگەڵ ئامانجی گەشەی کۆمەڵایەتیدا دەگونجێت.

 

دوایی تەواو کردنی کۆلێژی پزیشکی دوبەی دەستی بەکاری خۆبەخشی کردووە و تا ئەمرۆش بەردەوامە، تاکە نوێنەری نیشتیمانی عەرەبیە لە لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشیە بۆماوەیە دەگمەنەکان، ئەندامی زیاتر لە پێنج ئەنجومەنی ڕاوێژکاری زانستی نێودەوڵەتییە بۆ نەخۆشیە بۆماوەیە دەگمەنەکان و خانەکانی باسک.

کۆمەڵێک بڕوانامەی زانستی باڵای لە بواری پزیشکی لە دوبەی، بەریتانیا، ئەمریکا و یابان بەدەست هێناوە، یەکەمین ژنی عەرەبە لە پسپۆر بوونی نەخۆشیە بۆماوەیەکان لە وڵاتی یابان پەسەند کرابێت.

مەتەر لە دەرچووانی دەستەی دووەمی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ پرۆگرامی ''بۆ گەشەپێدانی سەرکردەکان''ی شێخ محەمەد بن ڕاشد بووە و بڕوانامەی لە پرۆگرامی زانستی خێزانییدا بە پلەی نایاب بەدەست هێناوە.

 

هەستاوە بە بنیاتنان و بەڕێوبەری کردنی بنکەی شێخ زاید بۆ توێژینەوە بۆماوەیەکان لە ٢٠٠٤، لە ڕێی بنکەکەوە هۆشداری دژی مەترسی نەخۆشیە بۆماوەیەکان بەتایبەت نەخۆشی تالاسیما کە مەترسیە لەسەر مرۆڤ داوە، گەر لەلایەن پسپۆرانەوە چاودێری نەکریت، لە نێوان ١٢ هاوڵاتیدا هاوڵاتیەک لە ئیمارات توش دەبێت.

جگە لەوەش دوو کۆمەڵەی ئەهلی دروست کردووە، ئەوانیش '' کۆمەڵەی ئیمارات بۆ نیشانەکانی داون''، '' کۆمەڵەی ئیمارات بۆ نەخۆشیە بۆماوەیەکان''، گرنگی بە کۆمەڵێک بەرنامەی کۆمەڵایەتی و هەڵمەتی خۆبەخشی وەک هەڵمەتی '' ئیماراتەکەمان تالاسیمای تیانیە'' لە ٢٠١٢.

 

هەروەها بەشداری کردووە لە بەشێک لە پرۆگرامەکانی چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتی سەرەتای لە باکوری ئیمارات و چەند بنەکەیەکی تەندروستی سەرەتای، هەروەها دکتۆرە مریەم لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕابەری تیمی جێبەجێکاری تایبەتی کردووە لە لێکۆڵینەوەکانی ئاراستەی کۆمەڵگا لە نێو پلانی دوبەی ٢٠٠٨-٢٠١٥.

 

ئەو خەڵاتانەی وەریگرتووە

مەتەر کۆمەڵێک خەڵاتی ساڵانەی لە ١٩٩٠-٢٠٠٦ وەرگرتووە و زۆرینەی خەڵاتی شێخ ڕاشد بووە لە کۆلێژی پزیشکی.

بەهۆی بەرهەمە زۆر گرنگەکانی لە بواری زانستدا، لە تۆماری ٢٠ ژنی کاریگەر لە بواری زانست لە جیهانی ئیسلامیدا هەڵبژێراوە یەکەمین ژنی ئیماراتیشە ئەرکی جێگری وەزیری تەندروستی لە ساڵی ٢٠٠٦ وەرگرتبێت.

 

خەڵاتی باشترین پرۆژەی پزیشکی لەسەر ئاستی کۆلێژە تەکنیکیەکان لە ئیمارات وەرگرتووە لە ٢٠٠٢، وە خەڵاتی پرۆگرامی دوبەی بۆ ئاستی حکومی ناوازەی کارمەندانی نایاب لە دامودەزگا تەندروستی و خزمەتمەتگوزاریە پزیشکیەکان لە ٢٠٠٣.

 

لە سالی ٢٠٠٤ خەڵاتی پرۆگرامی شێخ محەمەد بن ڕاشد '' باشترین پرۆژەیی کۆمەڵگا'' لە ٢٠٠٤ بەدەست هێناوە، وە خەڵاتی ئیمارات بۆ کاری خانمانی پیشەی نایاب لە ٢٠٠٤.

 

هەروەها خەڵاتی ڕابەری ژنی عەرەبی لە داهێنانی تەندروستی لە ٢٠١٩ وەرگرتووە، ساڵی ٢٠١٢ گۆڤاری ''ئەربیان بزنس'' وەک بەهێزترین ژنی ئیماراتی هەڵیبژاردووە لە زانست و توێژینەوە، هەروەها کۆمکاری عەرەبی وەک باڵیوزی نیەت پاکەکان بۆ ژنی منداڵ هەڵیبژاردووە.

 

ت.پ