ژیاننامەی ئەمڕۆ: باشترین هۆنەری وڵاتەکەی لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
به بڕواى هۆنەران و نوسه‌رانى ئه‌فغانى، هۆنەری ئەفغانی نادیا ئەنجوم هۆنراوەکانی یەکێکن لە باشترین نوسینەکانی وڵاتەکەیان، لەلايەن فه‌ريد مهجيدنيای هاوژینییەوە به شێوازێکى نەشياو کوژرا.
ناوەندی هەواڵ
ناديا ژنە هۆنەری ئەفغانی بەربەستەکانی دەسەڵاتی تاڵیبان تێدەپەڕێنێت و سەردەمی گەنجی بە سەرکێشیدا دەڕوات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، بۆ ماوەی ١٠ لە هۆنراوە نوسین بەردەوام دەبێت. هەرچەندە هاوژینەکەی مامۆستای پەیمانگای ئەدەبیاتی شاری هەرات دەبێت، بەڵام دەبێتە ڕێگری نادیە لە بەشداریکردنی کۆڕ و کۆبونەوە هونەریەکانی تا دەگاتە ئاستی کوشتن.
نادیە ئەنجومەن له ساڵى ١٩٨٠ له شارى هه‌راتی وڵاتى ئەفغانستان لهدايکبووە، دايکى ناوی نورزايى و باوکيشى ناوی مونشى عه‌بدول باقىیە، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ "فه‌ريد مه‌جيد نيا" مامۆستای پهيمانگاى ئه‌ده‌بياتى شارى هه‌رات بووە و بوونە خاوەنی کوڕێک بە ناوی بەهرام.
ناديا به خاتونى هۆنراوەی غه‌زه‌لى وڵاتى ئه‌فغانستان بە ناوبانگ بووە، سەرەتای دەستپێکردنی بە هۆنراوە لە ساڵى ١٩٩٥ دەبێت، له‌و ساڵه‌دا گروپى تاڵيبان ئيشکردنى ژنانى ئه‌فغانستان له بوارى کۆمه‌ڵايه‌تى، فێربوون، هونه‌رى و سياسى قه‌ده‌غە کردبوو، بەوهۆیەوە ناديا ته‌مه‌نى گه‌نجى خۆى به دڵەڕاوکێ و سەرکێشی تێپەڕاند، لەو سه‌رده‌مەدا ژنان و ڕێگای خوێندن و چوونە دەرەوەیان نەبوو، ناديا مامۆستاى تايبه‌تى بۆ ده‌هاته ماڵ، بۆ ماوه‌ى ١٠ ساڵ هونه‌رى خۆى له نوسینی هۆنراوەدا به‌رده‌وام کرد.
ناديا يه‌کێک بووە لە خوێندکاری هونه‌رەجوانەکانی کارگه‌ى ده‌رزى زێرين، که ئەم کارگەیە له‌لايەن که‌سه ئهدهیبەکانی شارى هه‌رات بەڕێوە دەبرا و پێک هاتبوو لە کەسانی ڕۆشنبیر و نوسەر لەژێر ناوی دهورهى دوريمان بۆ ژنان، له سەردەمی ده‌سه‌ڵاتى تاڵيبان کۆبوونه‌وه‌ى هۆنراوە و ئهدیبانیان تێدا بەڕێوە دەبرد.
لەگەڵ لەناوچوونى ده‌سه‌ڵاتى تاڵيبان، له ساڵى ٢٠٠١دا ناديا به شێوه‌یەکی ئاشکرا خوێندنى خۆى له قوتابخانه به‌رده‌وام کرد و له بوارى ئه‌ده‌بيات و زانستی مرۆڤايه‌تى له په‌يمانگا خوێندنی تەواوکرد، به بڕواى هۆنەران و نوسه‌رانى ئه‌فغانى، ناديا هونه‌رێکى تايبه‌تى له نوسينى هۆنراوەی غه‌زه‌ل هه‌بووه، نوسینەکانی لە باشترین نوسینی هۆنراوەی ئەو وڵاتە بووە.
مهجيدنيا هاوژینی ناديا لەگەڵ ئەوەی مامۆستای پەیمانگای ئەدەبیانی شاری هەرات بووە و بانگەشەی ڕۆشنبیری دەکرد، بەڵام لە زانکۆ ڕێگری لە کۆڕ و کۆبوونەوە هونەریەکانی نادیەی هاوژینی دەکات.
له ساڵى ٢٠٠٥دا ناديا له‌لايەن هاوژینەکەیەوە به شێوازێکى نه‌شياو کوژرا و له گۆڕستانی شارى هه‌رات بەخاک سپێردرا.
ت.پ