ژیاننامەی ئەمڕۆ: عادیلە خان سەرکردەی سەدەیەک

عادیلە خان لە دوای کۆچی دوایی هاوژینەکەی دەسەڵاتی هۆزی جاف دەگرێتە دەست و کارەکانی وەک ژنێکی سەرکردە ئەنجام دەدات، سەرۆک هۆزەکانی ناوچەکانی تری کوردستان نازناوی شاژنی بێ تاج و ئینگلیزەکانیش "خان بەهادوریان" پێبەخشیوە.

ناوەندی هەواڵ

 

عادیلە خان لە شاری سنە لە دایکبووە، لە دوای کۆچی دوای عوسمان پاشای هاوژینی دەبێتە سەرۆکی هۆزی جاف و ماوەی ١٩ ساڵ حوکمڕانی هۆزی جاف دەکات، لەو ماوەیەشدا گرنگی بە بەرەو پێشبردنی خوێندن و ئاوەدانی داوە، لە لایەن سەرۆک هۆزەکانی ناوچەکانی شارەزوور و هەورامان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێزی لێگیراوە و بە شاژنی بێ تاج ناویان بردووە، ئینگلیزەکانیش نازناوی "خان بەهاودوریان" پێببەخشیوە.

 

سەرکردە عادیلە خان، لە ساڵی ١٨٥٠ لە شاری سنەی پایتەختی ئەردەڵان لەدایکبووە، بنچینەی قورئانی لەسەر دەستی مامۆستای تایبەت تەواو کردووە، لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا و لە ساڵی  ١٨٩٥ هاوسەرگیری لەگەڵ وەسمان پاشای جاف دەکات، دەبێتە دایکی "ئەحمەد موختار جاف و تاهیر بەگی جاف" کە دوو شاعیری ناوداری کوردن.

 

لە دوای کۆچی دوای مەحمود پاشای جاف، دەسەڵات دەکەوێتە دەستی عوسمان پاشا، عادیلەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی کارا، لە کاتی پیر بوون و لە پاش کۆچی دوای هاوژینەکەشی دەسەڵات دەگرێتە دەست و کاروباری هۆزی جاف بەڕێوە دەبات.

 

لە ماوەی دەسەڵاتیدا هەوڵی داوە پەرە بە خوێدن بدات، چەندین کاری ئاوەدانی وەک دروستکردنی "قوتابخانە، بازاڕ، باڵەخانە و سەیرانگا"ی ئەنجامداوە، زیندانیشی بۆ ئەو کەسانە دروستکردووە کە تاوانبار بوون و سزای بەسەردا سەپاندوون، بەهۆی کارەکانیەوە ناوبانگی لە هەموو ناوچەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەبێتەوە، لە لایەن سەرۆک هۆز و خێڵاکانەوە ڕێزی زۆری لێدەگیریت، فەرمانەکانیان جێبەجێ دەکرد، پێشیان وتووە شاژنی بێ تاجی شارەزورر.

 

عادیلە خان لە بەهاری ساڵی ١٩٢٤دا کۆچی دوای دەکات و لە گۆڕستانی عەبابەیلێ لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە بە خاک سپێردراوە.

 

ت.پ