ژیاننامە: مه‌هديه محه‌مه‌د خانى، گۆرانيبێژى گروپى کلتورى شه‌هنه‌وا

مه‌هديه محه‌مه‌د خانى گۆرانيبێژى گروپى کلتورى شه‌هنه‌وا، به فێربونى ده‌ف و پيانۆ يه‌که‌م هه‌نگاوى بۆ دنياى ميوزيکى ئێرانى دانا.

 

حه‌ز و خولياى مه‌هديه محه‌مه‌د خانى بۆ کار کردن له‌گه‌ڵ ژنانى ئێرانى بوو به هۆى ئه‌و‌ه‌ى که گروپى شه‌هنه‌وا پێکبێنێ، له ١٣ى ئاگۆستى ٢٠١٤ ئه‌و گروپه به يادکردنه‌وه له "قە‌مه‌رلملوک وزيرى" خاتونى ئاوازى ئێران به شێوازێکى فه‌رمى کاره‌که‌يان دەستپێکرد.

گروپى شه‌هنه‌وا له يه‌ک گۆرانيبێژ(مه‌هديه محه‌مه‌د خانى) و شه‌ش ژه‌نيار به ناوه‌کانى: نيوشا به‌ريمانى(که‌مانچه)، نوشين پاسدار(عود)، به‌هار موديرى(قه‌يچه‌ک ئاڵتۆ)، عه‌سه‌ل مه‌له‌ک زاده(ده‌ف)، هيلا فه‌يزپور(تار) و سه‌دا سه‌ديفى(قانون) پێک هاتووه.

 

ژياننامه‌ى مه‌هديه محه‌مه‌د خانى

مه‌هديه محه‌مه‌د خانى له پێنجه‌مى کانوونی یەکەم ١٩٨٦ له شارى تاران له دايکبووه، ده‌رچووى به‌شى ئه‌ندازيارى له زانکۆى تارانه، محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ريان له ساڵى ٢٠١١ و غۆڵام ڕه‌زا ڕه‌زايى له ساڵى ٢٠٠٨ مامۆستاى ئاوازى مه‌هديه بوون و مه‌جيد دره‌فشانى ده‌رهێنه‌رى ئاواز و ژه‌نيارى به‌ناوبانگى ئێرانى له زۆربه‌ى کاره‌کانى مه‌هديه وه‌کو هاوکارێک بوونى هه‌بووه.

مه‌هديه ميوزيکى کلتورى به ژه‌نيارى له به‌شى فێربوونى ده‌ف و پيانۆ ده‌سپێکردووه و له ئێستادا خولى ڕاهێنانى بۆ فێربونى ئاواز بۆ ژنانى ئێرانى کردۆته‌وه.

 

کارە هونەرییەکانی

مه‌هديه دوو ئه‌لبۆمى به ناوه‌کانى ده‌ريا دڵ و يک په‌نجه‌ره بڵاو کردۆته‌وه، که ئه‌لبۆمى ده‌ريا دڵ بريتيه له گۆرانێکانى: ده‌ريا دڵ، له خۆشه‌ويستيه‌وه، ئاواز، تار، جارێکى تر، ئاوازى مه‌لک‌الشۆعه‌راى به‌هار، ئاگرى دڵ، له نهێنێکان بگه‌رێ گيان و هه‌روه‌ها ئه‌لبۆمى يه‌ک په‌نجه‌ره بريتيه له گۆرانێکانى: کۆتايى شه‌و، ئاسمانى من، چاو له من که، تۆ ده‌فرى، خه‌ياڵى تۆ و سه‌ره‌تاى عه‌شق.

مه‌هديه ئه‌لبومى "يه‌ک په‌نجه‌ره"‌ به هاوکارى گروپى ده‌ستان ئه‌نجامى داوه، له ساڵى ٢٠١٤ به هۆى سکاڵاى پۆليسى ئه‌منى تاران له گۆرانى وتنى مه‌هديه به شێوازى ته‌نيا(له وڵاتى ئێران ژن مافى گۆرانى وتنى نييه و ئه‌گه‌ر بێت و گۆرانيش بڵێت، ده‌بێ له‌گه‌ڵ پياوێک گۆرانى بڵێ) محه‌مه‌د خانى و مه‌جيد دره‌فشانى بانگێشتى دادگای تاران کران.

 

کۆنسێرته‌کانى مه‌هديه محه‌مه‌د خانى

له‌گه‌ڵ گروپى مانگ له‌ ئه‌وروپا له ساڵى ٢٠١٣

له‌گه‌ڵ گروپى مانگ له ئۆستراليا له ساڵى ٢٠١٤

له‌گه‌ڵ گروپى ده‌ستان له ئه‌وروپا له ساڵى ٢٠١٥

له‌گه‌ڵ گروپى ده‌ستان له که‌نه‌دا و ئه‌مريکا له ساڵى ٢٠١٥

له‌گه‌ڵ گروپى ده‌ستان له ئه‌وروپا له ساڵى ٢٠١٥

له‌گه‌ڵ گروپى تاروپوود له ئه‌وروپا له ساڵى ٢٠١٧