ژیاننامە: لۆرتا هایراپتیان، یەکەم ژنە شانۆکاری ئێران
لۆرتا هايراپتيان ده‌رهێنه‌ر، ئه‌کته‌ر و نقێمى ئهنگوستيلهى شانۆى وڵاتى ئێران، يهکهمين ژنى ئێرانى بوه، که چووەتە ناو دنياى شانۆگه‌رى.
ناوه‌ندى هه‌واڵ- لۆرتا هايراپتيان يهکهمين ژنى ئه‌رمه‌نى-ئێرانى بوو، که ده‌ستى به کارى شانۆگه‌رى کرد، بێجگه له شانۆگه‌رى، له به‌شى ده‌رهێنه‌رى و ئه‌کته‌رى کارى کردووه، لۆرتا به نقێمى ئهنگوستيلهى شانۆى ئێران ناوبانگى بووه، ساڵانێکى زۆر له‌به‌شى شانۆى ئێران کارى کردووه و نمونهيهکى جوان بۆ زۆربه‌ى شانۆگه‌رانى ئێرانى بووه، که به عه‌شقه‌وه به‌شى شانۆيان هه‌ڵبژاردوه.
هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ عه‌بدول حوسهين نوشين نه ته‌نيا لۆرتاى له دنياى هونه‌ر دور نه‌کرده‌ووه، به‌ڵکو بوو به هۆى سه‌رکه‌وتنى لۆرتا و ناوبانگى له به‌شى شانۆى ئێران.
زاوان قوکاسين ده‌رهێنه‌ر، نوسه‌ر، ره‌خنه‌گر و مامۆستاى به‌شى هونه‌ر(ئه‌رمه‌نى-ئێرانى) کتێبى "له بيرت بردمه‌وه" سه‌باره‌ت به ژيانى لۆرتاى دواى مردنى لۆرتا بڵاو کرده‌ووه، ئه‌و نوسه‌ره له نزيکه‌وه له‌گه‌ڵ لۆرتا په‌يوه‌ندى هەبووە، به‌رزى و نزمێکانى ژيانى لۆرتاى بينيوه، ئه‌م کتێبه ته‌نها باس له ژيانى لۆرتا ناکات، به‌ڵکو ژيانى هه‌ر شانۆکارێک ده‌کاته ئامانج و باس له‌وه‌ش ده‌کات که ژن بوونى لۆرتا و يه‌که‌م که‌س بوون له دنياى شانۆى ئێران چۆن بووه.
ژياننامه‌ى لۆرتا هايراپتيان
لۆرتا هايراپتيان ته‌ورێزى، له ساڵى ١٩١١ له شارى تاران پايته‌ختى ئێران له باوکێکى ڕوسى(هامبارتسۆم هايراپتيان بازهرگانى قۆماش) و دايکێکى ئيتاڵى(مارى ترێز) له دايک بووه، له ساڵى ١٩٣٣ له‌گه‌ڵ عه‌بدول حوسهين نوشين نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى شانۆ هاوسه‌رگيرى ده‌کات و مندالێکيان به ناوى کاوه ده‌بێت.
لۆرتا هونه‌رمه‌ندێکى ئه‌رمه‌نى-ئێرانى بوه، له به‌شى شانۆ، سينه‌ما و ته‌له‌فزیۆن کارى کردووه، لۆرتا به نقێمى شانۆى ئێران ناوبانگى بووه و يهکهمين ژنى ئێرانى بووه که کارى شانۆى ده‌ستپێکردووه.
لۆرتا به‌شى سه‌ره‌تايى خوێندنى له قوتابخانه‌ى فه‌رانسه‌وى ژاندار ده‌سپێده‌کات و له پۆلى سێيه‌مى سه‌ره‌تايى ده‌چێته ناو قوتابخانه‌ى ڕووسیەکان و له هه‌مان کاتدا له به‌شى شانۆى قوتابخانه نمایش دەکات و له ته‌مه‌نى ١١ ساڵیدا بۆ يه‌که‌مجار له شانۆى ميوزيک به ده‌رهێنه‌رى "ساتنيک ئاقابيان" له ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه شانۆگه‌رى دەکات و دواتر له‌گه‌ڵ گروپى شانۆى: کۆمێدى ئێران، نهکيسا، کۆمێدى ئه‌خه‌وان و کۆمه‌ڵگاى شانۆى باربۆد دهستبەکاردهکات، هه‌روه‌ها به‌شدارى کانونى گه‌نجانى ئێران، کانونى سه‌نعه‌تى و کۆمه‌ڵگاى شانۆى تاران له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى ناودارى ئێران ده‌بێ.
پاپازيان، ده‌رهێنه‌رى به‌ناوبانگى ڕوسى له به‌شى شانۆ پێش هاوسه‌رگيرى لۆرتا، پێشنيارى کار کردن له ڕوسياى پێ ده‌دات، به‌ڵام عه‌شق و خۆشه‌ويستى لۆرتا بۆ نوشين که تازه هاوسه‌رگيريان کردووه، ده‌بێته هۆى نەڕۆيشتنى بۆ ڕوسيا و لۆرتا له‌سه‌ر شانۆى ئێران زياتر له جاران ده‌درەوشێته‌وه.
ئه‌و شانۆيانهى که لۆرتا له‌گه‌ڵ نوشينى هاوسه‌ره‌ى به هاوبه‌شى کردويانه بريتين له: وێڵپن، باڵنده‌ى شين، مۆستهنتهق و چراى گازی، له ساڵى ١٩٤٨ به هۆى ئه‌وه‌ى که حيزبى توده‌ى ئێران(يه‌کێک له حيزبه چه‌په‌کانى ئێران) بڕيارى کوشتنى موحه‌مه‌د ڕه‌زا شاى پههلهويان گرتبوو، نوشين له‌گه‌ڵ سه‌رانى ئه‌و حيزبه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و دواتریش به يارمه‌تى ئه‌و حيزبه توانى له زيندان هەڵبێت و داوى ماوه‌يه‌ک خۆحه‌شاردان له ماڵى عيزه‌ت الله ئينتزامى ئێرانى به‌جێهێشت و چوو بۆ ڕوسيا.
له ساڵى ١٩٤٩ دواى ئارام بونهووهى بارودۆخى ئێران لۆرتا جارێکی‌تر چووەوە سه‌ر تەختی شانۆ و له‌گه‌ڵ حوسهين خێرخاه له شانۆى سه‌عدى هونه‌رى ئه‌کته‌رى و ده‌رهێنه‌رى ده‌سپێکرد، له ساڵى ١٩٥٣ بۆ به‌رده‌وام کردنى ژيان له‌گه‌ڵ نوشين چوو بۆ ڕوسيا و له مۆسکۆ بۆ جارێکى تر نوشينى بينى و هه‌ر له مۆسکۆ له ستۆدييوى شانۆى مۆسکۆ خوێندنى به‌رده‌وام کرد، له ساڵى ١٩٦٤ گه‌ڕاوه بۆ ئێران و کارى ئه‌کته‌رى و ده‌رهێنه‌رى به‌رده‌وام کرد، له شانۆى که‌سرا له‌گه‌ڵ ته‌قى مينا، عه‌لى ره‌زا ئهفزهغ پور و موحه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى نمایشی ئهسترۆفۆسکى و داستانى شهوانهيان به ده‌رهێنه‌رى و ئه‌کته‌رى خۆى له سه‌ر شانۆ بهرێوەبرد و هه‌روه‌ها له چه‌ندين شانۆ به ده‌رهێنه‌رى ئاربى ئاوانسيان، ئيرهج ئه‌نوه‌ر و داريووش فه‌رهه‌نگ به‌شدارى کرد.
هاتنه سه‌ر کارى حکومه‌تى ئيسلامى ئێران بوو به هۆى ئه‌وه‌ى لۆرتا وه‌کو زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندانى ئێرانى، بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران کۆچ بکات و له ساڵى ١٩٧٩ لۆرتا ئێران به‌جێهێشت و چوو بۆ وييهن و له ٢٩ى ئاداری ١٩٩٨ له وييهن کۆچى دوايى کرد و هه‌ر له‌وێش به خاک سپێردرا.
کاره هونهرێکانى لۆرتا له شانۆ، سينه‌ما و ته‌له‌فزيۆن
کاره‌کانى لۆرتا له سينه‌ما و ته‌لەفزیۆن: شه‌وى ئاگادار کردنه‌وه(١٩٧٠)، هه‌ستى گه‌رم(١٩٥١)، هوماى سه‌عاده‌ت(١٩٥١)، شهر(١٩٨٠)، به شه‌ره‌فه‌کان(١٩٥٢)، سيسهمى سێ که‌سى(١٩٥٣) و گه‌نجى دۆڵى جندۆکه‌کان(١٩٥٤).
کۆتا کاره‌کانى لۆرتا له به‌شى زنجيره‌کانى ته‌له‌فزیۆن: زنجيره‌ى خۆسرۆ ميرزاى دووه‌م که ڕۆڵى پورى گه‌وره‌ى خێزانى ديوان سالارى بووه.