ئانی فرانک یەکێک لە قوربانیەکانی کۆمەڵکوژی هۆڵۆکۆست

ئانی فرانک ئەو ژنەی لەبەهاری تەمەنیدا مێژووی هۆڵۆکۆستی ڕۆژ بەرۆژ دەنوسیەوە لە تیانوسەکەیدا

ناوەندی هەواڵەکان

ئانی لە ساڵی ١٩٢٩ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لەدایک بووە، لەو سەردەمەدا بێکاری بەرز بوو هەژاری لە ئەڵمانیا سەخت بوو ئەو سەردەم بوو کە ئەدۆلف هیتلەر و حزبەکەی زیاتر و زیاتریان بەدەست دەهێنا بۆ خۆیان، کاتێک حیزبی نازی حوکمی ئەڵمانیای گرتە دەست، نازیەکان هێرشیان کرد بۆ سەر هۆڵەندا، خێزانەکەی فرانک ناچار بوون کۆچ بکەن بۆ ئەمستەردام، کاتێکیش نازیەکان ئانی فرانکیان گرت ساڵی ١٩٤٤بردیان بۆ کەمپی کارکردنی زۆرەملێ و لەوێدا کاریان پێدەکرد، کەمپی زۆرەملێ دروستکرابوو بۆ ئەو کەسانەی دەکەوتە دەستیان و دەستگیریان دەکردن و دەبرانە ئەو کەمپە و کاری بەزۆریان پێدەکردن، کاتێکیش خوشکە گەورەکەی ئانی بەناوی مارگۆت بوو لەو کەمپەدا لە کاتی کارکردندا گیانی سپارد، هاوکات لە دوای کۆچی دوای خوشکە گەورەکەی، ئانی-ش لە ساڵی ١٩٤٥ لە ١٥ ساڵی دا گیانی لەدەست دا.

 

ئانی فرانک ئەو ژنەیە هەموو مێژووی هۆڵۆکۆستی رۆژ بەرۆژ دەنوسییەوە، و لە تیانووسەکەیدا کۆی دەکردەوە، نوسینەکانی ئانی لە ساڵی١٩٤٧ بوونە کتێبێک بەناوی "یادەوەریەکانی کچێکی گەنج" و لە سەرەتادا بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە و بۆ چەندین زمانی تر وەرگێڕدرا، کە ئانی بیرەوەریەکانی ساڵی ١٩٤٢ تا ساڵی ١٩٤٤ تێدا نوسی بوو، یادەوەرییەکانی کچێکی گەنج بوو بە یەکێک لەو کتێبانەی کە خوێنەرێکی زۆری هەبووە، هەر لە بیرۆکە و چیرۆکی ئەو کتێبە چەندین فیلمی لەسەر دروست کراوە، ئەو کاتەی کە ئانی گیانی لەدەست دەدات کەسێک بەناوی (میبس گیس) یارمەتی ئەو کەسانەی دەدا کە لەگەڵ گروپەکەی ئانی فرانک بوون، میبس گیس تەواوی نوسینەکانی ئانی لە شوێنی جیا جیا و بەنهێنی هەڵگرتبوو، کاتێکیش میبس گیس دەستگیر دەکرێت نوسینەکانی ئانی فرانک ڕادەستی ئۆتۆ فرانک دەکات کە ئۆتۆ تاکە کەسە لە گروپەکەی ئانی دەستگیر نەکراوە، ئەوکاتە تۆتۆ فرانک ساڵی ١٩٤٧ نوسینەکانی فرانک چاپ دەکات.

ئەو خانووەی کە ئانی فرانکی تێدا دەژیا، بە نهێنی لەساڵی ١٩٦٠ کرا بە مۆزەخانە لە ئەمستەردام، لە ساڵی ٢٠١٣دا ١.٢ ملیۆن سەردانکەری هەبووە بووە سێیەمین شوێن کە زۆرترین سەردانکەری بۆچووبێت، چەندین فیلمیش لە چیرۆکی پەرتوکەکەی ئانی وەرگیراون، لەو فیلمانەی دەربارەی ئانی فرانکن: بیرەوەریەکانی ئانی فرانک ساڵی ١٩٨٨، زنجیرە درامای ئانی فرانک، کە درامایەکە پێک هاتووە لە دووبەش.

" ئانی فرانک لەبیری بوو" یەکێکە لەو فلمانەی لە پەرتوکەکەی ئانی وەرگیراوە ساڵی ١٩٩٥ بەرهەمهێنراوە و بۆتە براوەی خەلاتی ئۆسکار، فیلمێکی دیکە بەناوی "تەواوی چیرۆکی ئانی فرانک" بەرهەمهێنراوە، کتێبێکیش لەسەر پەرتوکەکەی ئانی نوسراوە بەناوی "ژیاننامەی ئانی فرانک" نوسەرەکەی ملیزام بوو.