فیلمی ئەمڕۆ: مەستانە

مەستانە، فیلمێکی ئێرانی ساڵی ٢٠١٤یە، ئەستێرەیەکی بەناوبانگی سینەما دوای ئەوەی دەستدرێژی کرایە سەری، بڕیار دەدات لە مافی خۆی بێدەنگ نەبێت و لەسەر دۆسیەکەی بەردەوام بێت و بەدواداچوون بکات تاوەکو بتوانێت شکۆی خۆی بگەڕێنێتەوە، لە دادگا لە چەندین دانیشتندا ڕووبەڕووی تاوانبارەکە دەبێتەوە.

 

ئەم فیلمە باسە لە ژیانی سینەماکارانی ژن لە ئێران دەکات کە ڕووبەڕووی چەندین هەراسانکردن و دەستدرێژی دەبنەوە، بەڵام ناتوانن بێنە دەنگ لەسەر مافی خۆیان.

 

دەرهێنەر :حسێن فەرەحبەخش

لە ڕۆڵگێڕانی: فەرهاد ئەسلانی، سەحەر دۆڵەتشاهی، میلاد کەیمارام

ژانەری فیلم: دراما