فیلمی ئەمڕۆ: من شەرمن نیم

 

فیلمی درامای ئەمریکی لە دەرهێنانی برایان باف کە "مایسی ماکلین" ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە، لەسەر بنەمای کتێبی "ڕۆژنامەی ڕاچێل سکۆت: گەشتێکی باوەڕ لە قوتابخانەی کۆڵۆمبیا" لە نووسینی دیبرا کلینگسبۆرن و بێث نیمۆ.

 

فیلمەکە باس لە ژیاننامەی قوربانییەکی کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩٩٩ی کۆڵۆمبیا دەکات، کە بووە هۆی ئەوەی ئەمریکا سەرلەنوێ بیر لە ژیانی خوێندکارانی ئامادەیی بکاتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە یاداشتنامەی قوربانییەک و قسەکانی دایکی.

 

ڕەچەڵ جۆی سکۆت خوێندکارێکی ئامادەیی زۆر شەرمنە و دەگۆڕێت بۆ ئایینی مەسیحی، لەناکاو باوکی کۆچی دوایی دەکات و تەواوی زەحمەتییەکان دایکی بە تەنیا هەڵیدەگرێت، ئەمەش وایکرد تووشی خەمۆکی بێت.

 

دایکی ناردی بۆ لای مامی لە لویزیانا بۆ ئەوەی خوێندنەکەی تەواو بکات، بەڵام بەهۆی شەرم و ترسێکی زۆرەوە لە قوتابخانە زۆر قسەی ناشرینی بەرامبەر دەکرێت و هەراسان دەکرێت.

 

لە ٢٠ نیسانی ١٩٩٩ هێرشبەرە نەناسراوەکان هێرشیان کردە سەر قوتابخانەکە بە ئامانجی تۆڵەسەندنەوە لە خوێندکارێک، بەبێ جیاوازی تەقەیان کرد و ١١ خوێندکار و مامۆستایەکیان کوشت، لەنێویاندا "ڕاچێل سکۆت"، لە پرسەکەیدا هەزاران هاوخوێندکارەکانی لەناوی ئەودا بەشدارییان کرد.

 

لینکی فیلم: https://roof.egybest.to/movie/im-not-ashamed-2016/?ref=search-p1