تابلۆی ژنێک بە ڕەنگی ئاڵتونی

نیگارکێش گوستاڤ کلیمت، لەدایکبووی ساڵی ١٨٦٢ی نەمسایە و لە ساڵی ١٩١٨ بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا کۆچی دواییکرد، تابلۆی "ژنێک بە جلوبەرگی ئاڵتونی" کە یەکێکە لە بەناوبانگترین تابلۆکانی و ئەدێل بەلووت پاوەر وێنا دەکات، بە زێڕ کێشاوییەتی.

 

گوستاف لەسەر دیواری شوێنەوارە گشتییەکانی شارەکە وەل شانۆی بۆرگ و مۆزەخانەی هونەر لە زانکۆی ڤییەنا نەخشی کێشاوە، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی جیابوونەوەی ڤییەنا بووە.

 

ئەدێل پاوەر، ئەو ژنەی لە تابلۆکەی گوستاڤ دایە، لە خێزانێکی دەوڵەمەندی جوولەکە بوو، باوکی بەڕێوەبەری حەوتەمین بانکی گەورەی نەمسا و بەڕێوەبەری گشتی هێڵی شەمەندەفەرەکان بوو، لەسەر خواستی باوکی، ئەدێل هاوسەرگیری لەگەڵ فێردیناند بەلوخ کەلە بانکدا کاریدەکرد و خاوەنی کارگەی شەکر بوو، کرد، ئەدێل لەوکاتەدا پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ سیاسی و ڕۆشنبیرانی سەردەمی خۆیدا هەبوو، لە ساڵی ١٩٢٥ کۆچی دواییکرد بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک، تاکە ژن بوو کە گوستاڤ تابلۆی کێشاوە.

 

لە ساڵی ١٩٠٣دا فێردیناند داوای لە گوستاڤ کرد کە تابلۆی ئەدێل بکێشێت تا لە ساڵیادی هاوسەرگیریدا بیکاتە دیاری بۆ باوکی ئەدێل، تا تەواوکردنی تابلۆکە، گوستاڤ زیاتر لە ١٠٠ تابلۆی کێشا، بیرۆکەی تابلۆکردنی بە شێوەی مۆزایک و بە بەکارهێنانی نەوت و زێڕ و زیو لەسەر پۆشاک و پالێتێک کەلە دار یان گەچ پێکهاتووە، کە ڕەنگی سپییە.

 

تابلۆکە لە ساڵی ١٩٠٧ تەواوبوو، کە ژنێک بە جلی ئاڵتونییەوە لەسەر تەختی زێڕین دانیشتووە، ملوانکەی زیوی لە ملدایە و پشتێکی زەردی هەیە لەگەڵ جلەکانیدا تێکەڵ بووە، قژ و دەموچاو و جەستەی بە بۆیەی زەیتی کێشراوە، ئەم تابلۆیە لەکاتێکدایە کە کێشانی تابلۆ بە زێڕ واتای پیرۆزی و ئەفسانەیی دەدا بە کاراکتەرەکە.

 

ت.پ