تابلۆی ئەمڕۆ: ژیان
وێنەکە ژیانە لە ڕۆژێکی هەینیی گوندی ئەحمەدئاوا لە شارۆچکەی خورماڵ لە باشووری کوردستان.
ئەحمەدئاوا گوندێکە، کەوتووەتە شارۆچکەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، یەکێکە لە گوندەکانی هەورامان و لە دامێنی چیای بابازەردەڵە و چیا سەرکەشەکانی ھەورامان دا ھەڵکەوتووە.
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، ماڵەکانی هەورامان بە گشتی و ئەحمەدئاوا لە دامێنی چیادان و سەختن، ژیان تیایاندا زەحمەتی دەوێت، لەم ماڵەشدا، ژنێک بە ڕەنجی ڕۆژانەی خۆیەوە سەرقاڵە و گەنجێک لە ڕێگەیە تا بچێتە سەر کارەکەی و پیاوێکیش دوای تەواو کردنی کاری بەیانیان، وەستاوە نیگایەک لە گوند بکات.
وێنە: نوژنها