تابلۆی "مانگی حوزەیرانی گڕگرتوو"

 

تابلۆی "مانگی حوزەیرانی گڕگرتوو" لەلایەن بەناوبانگترین هونەرمەندی بەریتانی فریدیک لۆرد لیتۆن کێشراوە، فریدیک لە ساڵی ١٨٣٩ لە ئینگلتەرا لەدایکبووە و لە ساڵی ١٨٩٦دا کۆچی دواییکردووە، یەکێک بووە لە تابلۆکێشە بەناوبانگەکانی سەردەمی خۆی.

 

تابلۆکانی فرێدێریک بەناوبانگ بوون و بە نرخێکی زۆر دەفرۆشران، بابەتی کلاسیکی بە شێوازی ئەکادیمیی بەرجەستە دەکرد، لە ساڵی ١٨٧٨دا خەڵاتی شەرەفی پێبەخشرا، لە ١٨٩٦دا خەڵاتی ڕۆمای بەدەستهێنا و بووە سەرۆکی ئەکادیمیای شاهانەی هونەری.

 

لە بەناوبانگترین تابلۆکانی فریدیک، تابلۆی "مانگی حوزەیرانی گڕگرتوو"ە لە ساڵی ١٨٩٥دا کێشاویەتی، تێیدا ژنێکی نوستوو بە جلوبەرگی پرتەقاڵی مەیلەو سور نیشاندەدات کە خۆری لەسەر ئاوابووە و بە ڕەونەقێنی ئاڵتونی سروشتی نەخشاندوویەتی، تابلۆکە بە بۆیەی ئاوی لەسەر قوماشێکی چوارچێوە مەڕمەڕی چوارگۆشەیی کێشراوە.

 

ناونیشانی تابلۆکە ئاماژە بە مانگی حوزەیران دەکات کە گرمترین مانگی هاوینە و بە هەڵبژاردنی ڕەنگی پرتەقاڵی نیگارکێشەکە گوزارشتی لێدەکات، کەسایەتی ژنەکە نادیارە و پێدەچیت یەکێک بێت لە ژنە مۆدێلە دڵخوازەکانی فریدیک.

 

دوای ئەوەی کۆچی دواییکرد خانووەکەی بووە مۆزەخانەی تابلۆکانی خۆی، کە بە کاشی مۆزایکی ڕەنگاوڕەنگ دروستکرابوو، سەرچاوەی ئیلهامی هونەرمەندەکە بووە، تابلۆی "مانگی حوزەیرانی گڕگرتوو" لە سەدەی بیستدا دیارنەما و لە ساڵی ١٩٦٠دا گەڕێندرایەوە بۆ مۆزەخانەکەی.