تابلۆی "هاوسەرگیری پێشوەختە"، بڕیاری باوک و کۆت و بەندی هاوسەر

نیگارکێشی فەلەستینی ئەمال ئەلعالول، لە تابلۆی "هاوسەرگیری پێشوەختە"دا تراژیدیای هاوسەرگیری ژنانی گەنج لە نێوان بڕیاری باوک و کۆت و بەندی هاوسەر نیشان دەدات.

 

کێشەی ژنان زۆر و بێ کۆتاییە، بەڵام کێشەی هاوسەرگیری پێشوەختە گرنگترینە، چونکە ئەم هاوسەرگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا ڕوو لە هەڵکشانە، نیگارکێش ئەمال ئەم کێشەیەی لە تابلۆی "هاوسەرگیری پێشوەختەدا بەرجەستە کردووە.

 

تابلۆکە ساڵی ٢٠١٤ بەبۆیەی زەیتی کێشراوە، پێکدێت لە کچێکی بچووک بە جلی بووکەوە کە خەمباری لەسەر دەموچاوی دیارە و ملوانەی سپی لە ملدایە، لە وێنەکەدا قۆڵی کچەکە بەستراوە بە زنجیر و کەلەپچە کە واتای بڕیاری باوک و کۆت و بەندی هاوسەر دەدات.

 

پشتی وێنەکە بە ڕەش کێشراوە، کە ڕەنگی ژیانی ئەو ژنانە دەدات بەزۆر و لە تەمەنێکی بچوکدا هاوسەرگیریان پێدەکرێت و لە ئازادی دادەبڕێندرێن و ژیانێکی تاڵی زیاد لە تەمەنەکەی خۆیان دەبێت.

 

تابلۆکە لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن ناوەندی کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە غەزە خەڵاتی باشترین تابلۆی پێبەخشرا لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا.

 

ت.پ