تابلۆی دایکە ویڵسەر

تابلۆیەکی ڕۆنیی ڕەش و خۆڵەمێشی هونەرمەندی ئەمریکی جەیمس مکنیل ویسلەرە لە ساڵی ١٨٧١دا وەک ڕێزێک بۆ یەکەم ژن لە ژیانی پیاوێکدا کە، دایکە.

 

تابلۆکە ناوبانگی نێودەوڵەتی پەیدا کرد و لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناوبانگێکی زۆری هەیە، لەسەر مۆری پۆستە نەخشێنراوە وەک وەفایەک بۆ دایک، هەروەها وەک پەیکەرێک بەرجەستە کرا و بوو بە سیمبولی ئاهەنگی ڕۆژی دایک.

 

جەیمس لە تابلۆکەیدا ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵی نەخشاندووە کە دایکی خۆیەتی بە ناوی "ئانا"، کراسێکی ڕەشی لەبەرکردووە کە لە سەریدا پۆشاکێکی سپی و دەستپۆشێکی سپی لە دەستیدایە، دایکەکە لای چەپەوە دەڕوانێت وەک ئەوەی بە چاوەکانیەوە تیشک بخاتە سەر شتێك.

 

هونەرمەندەکە لە تابلۆکەیدا کەرەستەی زۆر سادەی بەکارهێناوە، بۆ نمونە کورسییەک کە هەرزانە و لەناو کەشێکی سروشتی و ئارامدایە، پەردەی ژورەکە قوماشێکی ناسکە و گوڵی شێوازی ژاپۆنی لەسەرە، هەروەها لە بن پێیدا پارچە دارێک هەیە.

 

تابلۆی دایکی ویڵسەر لە ئاستێکدا کێشراوە کە دایکەکە وەک شاژنێکی تاجدار دادەنیشێت هەموو تایبەتمەندییەکانی زیرەکی و ژیری بە جوانی و شانازییەوە تێدا دەردەکەوێت، هونەرمەند ئەم تابلۆیە دەکات بە دەربڕین و سوپاسگوزاری بۆ ڕۆڵی دایکی لە ژیانیدا.

 

"دایکی ویڵسەر" لە زۆربەی مۆزەخانەکانی جیهان بە مۆزەخانەی لوکسەمبۆرگەوە نمایشکراوە، ئێستا لە مۆزەخانەی ئۆرسای لە پاریسە دوای ئەوەی ساڵی ١٨٩١ حکومەتی فەرەنسا کڕیویەتی