فیلمی ئەمڕۆ: کارت

..

کارت، فیلمێکی کۆریای باشوورە لە ساڵی ٢٠١٤ بەرهەمهێنراوە، فیلمەکە باس لە کۆمەڵێک کارمەند دەکات لە فرۆشگایەکی گەورە بە گرێبەست کاردەکەن، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە بەبێ هۆکار دەریاندەکات ژنان بزوتنەوەیەک پێکدەهێنن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە.

 

سەند-هێی، کاشێرێکی دێرینە لە سوپەرمارکێتێکی گەورە کار دەکات لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی دیکە کە هەموویان کرێکاری کاتین، لە ناکاوێکدا خاوەنکارەکەیان ئاگاداریان دەکاتەوە کە هەموویان کرێکاری کاتین و لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن بێ ئەوەی هیچ مافێکیان پێبدرێت.

 

بەڵام وەک ژنان بۆیان دەردەکەوێت کە توانایان هەیە بە وەرگرتنی هەڵوێستی هاوبەش زنجیرەیەک خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن لە دژی کردارە ئیستغلالیەکانی کۆمپانیاکە، دەتوانن هێزی زیاتر بەدەستبهێنن و بەڕێوەبەری بچووک دۆنگ جۆن، نوێنەری یەکێتی کرێکارانی کۆگاکە، بەشداری دەکات لە خۆپیشاندانەکەیاندا، کۆمپانیاکە یاری بە کرێکاران دەکات و دژی یەکتر بەکاریاندەهێنن بەڵام هەڵوێستەکان دەبێتە گوشار بۆسەر کۆمپانیاکە.

 

دەرهێنەری فیلم: بوو جی یۆنگ

ڕۆڵگێڕانی: یۆم جۆنگ ئاه، کیم یۆنگ ئەی، کیم کانگ وۆ، مۆن جۆنگ هێی، دۆ کیونگ سۆ