ژیاننامەی ئەمڕۆ: زارا ڕوزەرفۆرد

 

زارا ڕوزەرفۆرد، فرۆکەوانێکی لەدایکبووی ٥ تەمووزی ساڵی ٢٠٠٢ بەلجیکی-بەریتانییە، لە مانگی یەکدا گەشتێکی پێنج مانگەی بە پێنج کیشوەر و زیاتر لە ٣٢ هەزار میلەوە تەواو کرد، بووەتە گەنجترین ژن کە بە تەنیا بە جیهاندا بفڕێت.

 

ڕوزەرفۆرد، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەستی بە مەشق و ڕاهێنان کردووە بۆ ئەوەی ببێتە فڕۆکەوان و لە ساڵی ٢٠٢٠ مۆڵەتی فڕۆکەوانی بەدەستهێنا لە تەمەنی ١٩ ساڵی دوو ژمارەی پێوانەیی جیهانی گینس شکاند: یەکێکیان بەهۆی ئەوەی بچووکترین ژن بوو کە گەشتەکەی ئەنجامدا، یەکێکی دیکەشیان بەهۆی ئەوەی یەکەم ژن بوو بە فڕۆکەیەکی مایکرۆلایت بەدەوری گۆی زەوی بسوڕێتەوە کە لە کۆرتریکی بەلجیکا لە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ دەستی پێکرد و لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کۆتایی هات.

 

دوای ئەوەی لە قۆناغی ئامادەییدا دەستی بە ڕاهێنان کرد بۆ مۆڵەتی فڕۆکەوانەکەی، ڕوزەرفۆرد بڕیاریدا ساڵی  نێوان ئامادەیی و کۆلێژ بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی گەشتەکەی، بە کلێر پارکەر لە ڕۆژنامەی واشنتۆن ئاماژەی بەوەشکردووە نەبوونی ژنانی فڕۆکەوان پاڵنەرێک بووە کە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی بدات، هیوادارە ئەو کارە ئیلهامبەخش بێت بۆ ژنانی گەنج بۆ ئەنجامدانی گەشتە فڕۆکەوانییەکان.