ڕووداوی ئەمڕۆ: مینا مەنگەل

مینا مەنگەل، ڕۆژنامەنووسی ئەفغانی، لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٩ لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕسوارەوە گولەباران کرا.

 

چالاکوانانی مافی مرۆڤ بێدەنگ بوونی دەسەڵاتدارانیان بە هۆکاری تیرۆرکردنی مینا مەنگەل زانی، چونکە لە ٣ی ئایاردا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووكی خۆی ئاماژەی بەوەدابوو کە هەڕەشەی کوشتی لێدەکرێت.

 

مینا مەنگەل هەر لەو بڵاوکراوەیەیدا نووسیبووی "بەڵام ژنێکی بەهێز لە مردن ناترسێت و وڵاتەکەی خۆشدەوێت".