پەرتوکی ئەمڕۆ: ژنێك لە بەرلین

ڕۆمانی "ژنێک لە بەرلین"، لە نووسینی مارتا هیلەرس و لەلایەن ئازاد هاشم عەبدوڵا وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی بۆ کراوە.

 

ڕۆمانەکە باس لە جەنگی دووەمی جیهانی دەکات لە ساڵی ١٩٤٥دا، کاتێک ئەڵمانیا لەسەر دەستی هاوپەیمانان شکست دەهێنت، بە چوونە ناوەوەی سوپای سووری و ڕووسەکان بۆ ناو شاری بەرلین چەندین کاری تێکدەری و توندوتیژی دەکەن، یەکێک لەوانەش دەستدرێژی سێکسییە بۆ سەر ژنان.

 

ڕۆمانەکە ژیانی زەحمەت و نەهامەتییەکانی ئەو ڕۆژانە دەگێڕێتەوە، سەرگوزەشتەی ژنێکی گەنجی بەرلینە کە ژیانی خۆی نووسیوەتەوە، کە چۆن ناچار بووە لەگەڵ سەدان کەسی دیکەدا لە ژێر زەمینەکاندا خۆیان حەشاربدەن تا نەکەونە دەست سەربازەکان.