پەرتوکی ئەمڕۆ: ڕۆژ لێرەوە هەڵدێت

ڕۆمانی ڕۆژ لێرەوە هەڵدێت لە نووسینی نووسەری کورد ڕووناک شوانییە.

 

ئەم ڕۆمانە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە'وە بڵاوکراوەتەوە، لەم ڕۆمانەدا نووسەر ویستویەتی باس لە ئازارەکانی ژن بکات لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا، نەهامەتییەکان دەگێڕێتەوە و باس لەوەدەکات کە چۆن ژنان کراونەتە بوونەوەرێکی بێدەسەڵات و وەک کاڵایەک و بۆ سێکس بەکاردێت.

 

ڕۆمانی ڕۆژ لێرەوە هەڵدێت، ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەگەر ژن بەو جۆرەی لێبکرێت، چۆن دەتوانێت خۆی لە کۆت و بەندەکان ڕزگار بکات و ئازاد ببێت؟.