پەرتوکی ئەمڕۆ: ئەو هەورە کپە

ئەو هەورە کپە، یەکێکە لە بەرهەمەکانی نووسەری کورد، بەیان سەلمان، کەبە زمانی عەرەبی نووسیویەتی و لەلایەن کاروان بازیان وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، لەلایەن ناوەندی ڕەهەند چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

 

بەیان سەلمان، یەکێکە لە ژنە نووسەرە کوردەکان، بە زمانی کوردی، عەرەبی و فەڕەنسی دەنوسێت، زۆرێک لە بەرهەمەکانیشی وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی فارسی و فەرەنسی و عەرەبی و چەند زمانێکی دیکە.

 

بەیان سەلمان لەم پەرتوکەیدا "ئەو هەورە کپە- تلك الغیمة الساکنة"، باس لە بیرەوەرییەکانی کۆڕەو دەکات، هەروەها لە گێڕانەوەکانیدا ئەوە دەهێنێتە زمان مێژووی کورد بەردەوام دووبارە دەبێتەوە، بەڵام کورد وانەی لە ڕابردووی وەرنەگرتووە و بەردەوام دەکەوێتەوە هەڵەکانەوە.

 

وەرگێڕی زمانی کوردییەکەی لە باسی پەرتوکەکەی بەیان سەلماندا دەڵێت: "وەرگێڕانى ئەم کتێبە دەبێتە سەرچاوەیەکى باش بۆ ئەو نەوانەی ڕاپەڕین و کۆڕەو و ئەوانەشی وا دێن. لە دەستپێکی ڕووداوەکانى ڕاپەڕینەوە، بۆ کوچڕەو، بۆ چوونە ناو شەڕی ناوخۆ و ئاکامیان بۆسەر تاک و کۆی کورد، هەر هەمووی لە دەقی ئەم کتێبەدا خراوەتە بەر چاو".

ت.پ