پەرتوکی ئەمڕۆ: تامەزرۆترین ڕووح و جەستە

پەرتوکی تامەزرۆترین ڕووح و جەستە لە نووسی نووسەری جەزائیری ئەحلام موستەغانمی'ییە، ئەم پەرتوکە لەلایەن پشکۆ نەجمەدین کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە و ناوەندی "کتێبخانەی هەژار موکریانی" چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

 

ئەحلام موستەغانمی، نووسەر و ڕۆماننوسی جەزائیرییە لە ساڵی ١٩٥٣ لە تونس لەدایکبووە، باوکی لە ساڵانی پێش لەدایکبوونی ئەحلامدا بەهۆی چالاکی سیاسی و بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانی گەورەی ساڵی ١٩٤٥ لە جەزائیر کە ٤٥ هەزار کەس تێێدا شەهید بوون، ناچاری بە جێهێشتنی جەزائیر دەکات و لە تونس نیشتەجێ دەبێت و لە دواتردا دەگەڕێنەوە بۆ جەزائیر.

 

ئەحلام لە ساڵی ١٩٧٠دا لە پڕۆگرامی شیعری ڕادیۆی نیشتمانی کاری کردووە تا بژێوی ژیانی خیزانەکەی دابین بکات، ساڵی ١٩٧٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئاداب لە زانکۆی جەزائیر، بۆ بەردەوامیدان بەخوێندن پێشکەشی خوێندنی ماستەری کرد بەڵام بەهۆی شێوازی نووسینی بە زمانی عەرەبی و زۆر بە ڕاشکاوانە و ئازادانە داوای مافی ژنانی دەکرد، قبوڵ نەکرا، هەروەها لە یەکێتی نووسەرانی جەزائیریش نەکرا بە ئەندام.

ت.پ