پەرتوکی ئەمڕۆ: قەڵای ڕاز

ژیلا حوسێنی لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٦دا بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێی تارانی پایتەختی ئێران نزیک بە دێولان کۆچی دوایی کردووە.

 

ژیلا شاعیر و نووسەر بوو لە بواری شیعر و ئەدەبی کوردیدا دەینووسی، بە یەکێک لەو ژنانە پێناسە دەکرێت کە یەکەمن لە هۆنینەوەی شیعری نوێی کوردی.

 

قەڵای ڕاز کە ساڵی ١٩٩٩ دوای گیان لەدەستدانی چاپ کراوە، پێکدێت لە دیوانە شیعر و چەند چیرۆکێک و لە سێ بەش پێکهاتووە، ئەوانیش پاشماوەی شیعرە کوردییەکانی، هەڵبژێردراوی کورتە چیرۆکە کوردییەکانی و کۆمەڵە شیعرێک بە زمانی فارسی.

 

ت.پ