پەرتوکی ئەمڕۆ/ نامە تاریکەکان

کۆمەڵە شیعری نامە تاریکەکان لە نووسینی دکتۆر مەدیحە سۆفی

 

مەدیحە سۆفی نووسەر و خاوەنی دکتۆرا لە بواری ژینگەدا لە نامە تاریکەکاندا، دەربارەی ژیان و کەرکوک دەنووسێت، نووسەر خەڵکی شاری کەرکوکە و لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیادا دەژی، لە پیشەکی پەرتوکەکەیدا کە لە ساڵی ٢٠١٧دا بڵاوکراوەتەوە، دەنووسێت: کە دەروانمە شەقامی ژیان ورابردوو دەدوێنم ،ماندووبوون تار دەبێ وسەرەتای دێرێکی نوێ بە حیبری دڵە یاخیەکەم دەنووسمەوە، منی لە دایکبووی رەحیماوە و نیشتەجێی غوربەت، هەموو رۆژێک بە پلیکانەی یادەوەرییەکاندا سەردەکەوم و لە کونجێکی مناڵیدا دادەنیشم وپاشان باوەشێک لە گەڵای پایزی باخچەکە کۆدەکەمەوە

هەروەها دەنووسێت: سڵاو لە سوێ و کزەی دڵی دایکەکان، لە قەرەباڵغی شەقامی جمهوری و لە بۆنی تۆزی کتێبەکانی کتێبخانەی ئاسۆ....