پەرتوکی ئەمڕۆ: مەرگی من ڕۆژێک

پەرتوکی "مەرگی من ڕۆژێک" باس لە ژیان و بەرهەمەکانی فروغ فەروخزاد دەکات، لەلایەن مەریوان هەڵەبجەیی کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە.

 

پەرتوکەکە پێکدێت لە سەرگوزەشتەی ژیانی فروغی هۆنەری ئێرانی، هەروەها تێیدا بەرهەمەکانی باس دەکات.

 

فروغ فەروخزاد لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ١٩٣٤ لە شەقامی "موعزودده‌وڵه‌" له‌تارانی پایتەختی ئێران لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە خولیای نووسین و هۆنراوەی دەبێت و وەک خۆی دەڵیت لە تەمەنی ١٣ ساڵانەوە دەستی بە هۆنراوە نووسین کردووە، لە تەمەنی ١٦ ساڵاندا هاوسەرگیری لەگەڵ پەرویز شاپوری کردووە کە ١٥ ساڵ لە فروغ گەورەتر بوو.

 

بەڵام بە ماوەیەکی کەم جیادەبنەوە و فروغ دەچێتە ئەوروپا، لەوێشدا بە ئەدەبی ئەوروپایی ئاشنا دەبێت و بۆ بژێوی ژیانی خۆیشی بەردەوام کار دەکات.