پەرتوکی ئەمڕۆ: من ئەمەم

من ئەمەم لە نوسینی لۆنا دڵشاد مەریوانی

 

پەرتوکی من ئەمەم لە نوسینی ژنێکی گەنجە بە ناوی لۆنا دڵشاد مەریوانی، کە خامەکەی بۆ نوسینەوەی ئازارەکانی ژنان تەرخان کردووە، لۆنا لە پەرتوکی من ئەمەم‌دا باس لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لە سایەی سیستمی پیاوسالارییەوە چۆن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە، خوێنەری پەرتوکەکە باس لەوە دەکەن کاتێک دەست دەکەیت بە خوێندنەوە لە دێڕێکدا خۆت دەبینیتەوە، گومان لەوە دەکەیت ئایا ئەم چیرۆکە بەڕاستی چیرۆکی ژیانی من بێت.

 

پەرتوکەکە زۆر بە وردی کێشە و ئازارەکانی جیاوازەکانی باس کردووە، بانگ لە پیاو دەکات و دەڵێت تۆی پیاو کە کچێک دێنیتە ژیانتەوە بهێڵە خەون، هیوا و ئاواتەکانی بهێنیتە دی، ژن بەس بۆ ئەوە دروست نەبووە منداڵ بە خێوبکات و کاری ماڵەوە بکات و وەک کۆیلەیەک دایمە لە ژێر دەستت بێت و فەرمانەکانت جێبەجێ بکات، ئەویش مرۆڤە چەندین ئارەزووی  هەیە و لە دڵی شاردووەتەوە بوێری باس کردنیانی نییە لە ترسی ئابڕوو چوون و کۆمەڵگا لە تەنیشت تۆوە دانیشتووە و بەبێ دەنگی ئازارەکانی دەهۆنێتەوە.

 

ت.پ