پەرتوکی ئەمڕۆ: گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕی

پەرتوکی "گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕی" لە نووسینی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئۆریانا فالاچی و وەرگێڕانی کاوە شێخ عەبدوڵایە.

 

پەرتوکەکە ساڵی ٢٠١٣ وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، ناوەڕۆکەکەی باس لە گفتوگۆی ئۆریانا دەکات لەگەڵ هەریەک لە محەمەد ڕەزا شای ئێران، خومەینی سەرۆکی دوای ئینقلانی ئێران، مەهدی بازرگان سەرۆک وەزیرانی دوای ئینقلاب لە ئێران، موعەممەر قەزافی سەرۆکی لیبیا و ئارێل شارۆن، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل.

 

ئۆریانا جگە لەپرسیارە ڕەق و لە ڕووەکانی لە کۆتایی زۆربەی دیدارەکانیدا پرسیاری گاڵتەجاڕی و پێکەنیناویی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کردووە کە گفتوگۆی لەگەڵ کردوون بۆ ئەوەی سەرنجی ئەوان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

 

لە یەکێک لە دیدارەکانیدا لەگەڵ موعەممەر قەزافی کە بەناوبانگە بە گاڵە گاڵ وگرمە گرم، زوو زوو لەگفتوگۆکەدا قسە بە ئۆریانا دەبڕێت و دەڵێت: کتێبی سەوز'ی منت نەخوێندووەتەوە؟

 

پەرتوکی گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕی ساڵی ٢٠١٣ لە سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای شار-ەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

 

ت.پ