پەرتوکی ئەمڕۆ: باڵندەکانیش دەنیشنەوە

ڕۆمانی باڵندەکانیش دەنیشنەوە لە نووسینی بەیان سەلمان و چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوەندی ڕەهەندە.

 


ئەم ڕۆمانە باسکردنە لە چیرۆکی پێنج کوڕی گەنج و دوو ژن، کە بە کۆڵەپشتی ئازار و بە باوەشی نهێنییەکانیان و لەدەستدانی هەموو ناسنامەیەک، دنیایەکی تەماوی لە دوای خۆیان بەجێ دەهێڵن، بە ئومێدی دەستپێکردنەوەی ژیانێک لە خاڵی سەرەتاوە، بێئاگا لەوەی چی چاوەڕوانیان دەکات.


لەم ڕۆمانەدا، ئازار دەگاتە ناو قوڵایی ناخی کەسایەتیەکان و لەگەڵیاندا هەنگاو دەنێن، لە ناو جیهانێکدا کە چواردەوری گیراوە بە خەونی گەیشتن بە شوێنێک و بوونە پەناهەندە، باڵندەیەکە، ئەگەر بگاتە خاکێکی بێگانە و لێی بنیشێتەوە، دەکرێت لە هەر ساتێکدا بەسەریدا بێت دووبارە بفڕێتەوە بۆ جێیەکی دیکە لە پێناو گەڕانە بەدوای شوێنێکی ئارام.


کەسایەتییەکانی نێو ئەم ڕۆمانە، لە هەناوی واقیعی ئەمڕۆدا هەڵقوڵاون، خۆیان دەدۆزنەوە یان جۆرێکی تری گەڕان دەستپێدەکەن، واتە ئەم رۆمانە زۆر نزیکە لە رۆحی ئەو ئازارانەی لە ڕۆحی ئەم سەردەمەدا مرۆڤ پێوەی دەناڵێنێت.