پاسکیلی کورد - ئەلیسا لایتبورن

پاسکیلی کورد لە نوسینی ئەلیسا لایتبورن

ئەلیسا لایتبۆرن، نوسەرێکی ئەمریکییە و نوسەری ڕۆمانی پاسکیلی کورد-ە، لەم ڕۆمانەدا هەوڵی داوە بەراوردکردێکی وردی کێشە و ڕێگرییەکانی ژنان بکات لە کۆمەڵگەیەکی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتیدا.

ڕۆمانە باس دەکات وەک چۆن ژنانی ڕۆژهەڵاتی کێشەیان هەیە، بەهەمان شێوە ژنانی ڕۆژئاواش کێشەیان هەیە، بەڵام ژنانی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک شت هەن هێز و تواناییان دەداتێ لە کاتێکدا ژنانی کورد لە گوندێکدا ئەو شتانەی نییە کە ببنە پشتیوان بۆی، لەهەمان کاتدا نوسەر ئەوەش باس دەکات، ژنی کورد لە گوندە دوورە دەستەکاندا حیکمەتێکیان لە دەرووندا هەیە و سەرچاوەی درێژەدانیانە بە ژیان و بە دڵپاکی و بەخشندەییان.

 

ت.پ