مریەم ئیبراهیم پور، ژەنیار و گۆرانیبێژ
مه‌ريه‌م ئيبراهيم پور ئه‌ندامى گروپى موزيکى کامکار و ئۆرکێستى شارى تاران، گۆرانيبێژى شێوازى کلاسيک و سونه‌تى له وڵاتی ئێران
ناوەندی هەواڵ
مه‌ريه‌م ئێبراهيم پور له ساڵى ١٩٦٨ له شارى تاران له خێزانێکی هونه‌ر دۆست له دايک بووه، مهه جهبين-ی دایکی، مهريهمى به هۆنراوە و نوسينى نوسه‌رانى ئێرانى ئاشنا کرد، باوکیشی محه‌مه‌د ئێبراهيم پور کە خەڵکی کرمانشانە، موزيکى کلتورى، ساز و ئاوازى فێرى مه‌ريه‌م دەکرد.
مه‌ريه‌م له ته‌مه‌نى چوار ساڵیدا بوو بە ئه‌ندامى 'رێکخراوى گشتى بالیه‌ى پارسى' و فێرى سەمای بالیه بوو، بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له لاى عه‌بدوالله نازمی به‌رێوبه‌رى رێکخراوى گشتى باله‌ى پارس و مامۆستا، په‌روه‌رده‌ى سەمای بالیه‌ى بينى.
مریەم ده‌رچووى بەشی وەرگێڕانی زمانى ئيتاڵییە له زانکۆى تاران، هەروەها ژهنيارى ئامێرى که‌مانچه و غەژەکە، يه‌کێک له ژهنيارانى ئۆرکێستراى سهمفۆنيکى تاران،له ئێستاشدا مامۆستاى ئامێرى که‌مان و سۆلفێجه له ڕێکخراوى هونه‌رى تاران، سەرەتای ئاشنابوونی مریەم لەگەڵ گروپی کامکاران لەڕێی هۆشەنگ کامکارەوە بووە کە هاوڕێی دایک و باوکی مریەم بووە، و دواتر دەبێتە ئه‌ندامى گروپى موزيکى کامکار.
مریەم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەرسەلان کامکار دەکات و دەڵێت پێش هاوسەرگیری زمانی کوردی نەدەزانی، بەڵام هەمیشە خولیای ئەوە بووە بە زمانی کوردی بدوێت، بۆ ئەوەش بە هاوکاری هاوژینەکەی فێری زمانی کوردی بووە و گۆرانی وتووە، و دەشڵێت من ڕۆحم کوردە.
مه‌ريه‌م ئيبراهيم پور بە کارە هونەرییەکانی توانی ناوبانگێکی باش لە ناو هاوڵاتی بە ڕەگەز فارس‌دا بەدەستبهێنێت و بەو گۆرانیانەی بە زمانی کوردی چڕیویەتی لە ناو کورددا ناسرا، مریەم له ساڵى ١٩٩١ بوو به ئه‌ندامى گروپى کامکار، لە ساڵی ١٩٩٢دا بۆ يه‌که‌مجار له کۆنسێرتى کامکاران لە ستۆکهۆڵم بەشدار بوو، له ئۆرکێسترای سهمفۆنيکى تاران وه‌کو ژهنيارى که‌مان ڕۆڵی هەبووە له ساڵى ١٩٩٤، لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک لە باشوری کوردستان لە کۆنسێرتی کامکاردا بەشدار بووە.
مریەم جگە لەوەی ژەنیارێکی باشی کەمانە، گۆرانیشی وتووە بە زمانی کوردی، لە گۆرانییە کوردییەکانی بولبولی باڵ شکاو، سازی ناساز و ئەمساڵ نەورۆز ناکەم و دڵی من-ن، ، لە ئەلبومی ئەوراد-ی گروپی کامکاردا گۆرانی وتووە، و بە گۆرانی و ژەنیاریش ئەلبومەکانی دیکەی کامکارانی ڕازاندۆتەوە بە دەنگی ژنانەی خۆی، سەر پەرشتیاری گروپی 'نور ماه'یشی کردووە.
ت.پ