ڕۆمانی ئەستێرەکان بژمێرە

ڕۆمانی ئەستێرەکان بژمێرە لە نوسینی لویس لۆری


و شلێر ڕەشید وەرگێڕانی لە ئینگلیرییەوە بۆ زمانی کوردی کردووە.


ئەم ڕۆمانە لە دونیایی پاکی مناڵیەوە دەتباتەوە ناو دونیایی پڕ پلانی گەورەکان، وات لێ دەکات و هانت دەدا کە بە جۆرێکی جیاواز بیر لە ژیان بکەیتەوە، فێری خۆشەویستیت دەکا بەرامبەر بە مرۆڤایەتی بێ گوێدانە جیاوازی دینی و نەتەوەیی.
ئڵێلینی تەمەن دە ساڵان دەبێتە کارەکتەری سەرەکی لە چیرۆکەکەدا بەو مناڵییەی خۆیەوە و لەو دنیا پڕ بەرائەتەی خۆیدا هەوڵ دەدات ژیانی چەندەها خێزان ڕزگار بکا لە دەست هێرشی نازییەکان بۆ سەر ماڵ و ژیانیان و دوورخستنەوەیان بۆ کەمپ، تەنها گەورەکان نین کە هەڵدەستن بە کاری سیاسی و ڕزگارکردنی گەلێک لە نەتەوە و ئاینێکی جیاواز. وا لەمناڵ دەکات کە لە کاتی تەنگانەدا بە تەنک هاوڕێکەیەوە بێت و بەشداری خەمەکانی بێت، بە بێ گوێدانە جیاوازی دین و نەتەوەییەکان. لەم ڕۆمانەدا مناڵ ژیانە مناڵانەکەی خۆی دەژی و لە هەمان کاتیشدا ڕۆڵێکی چالاک دەبینێت لە بە ئەنجام گەیاندنی کاری سیاسیدا.

 

ت.پ