ڕۆمانی شەوانی ئادەم

ڕۆمانی شەوانی ئادەم لە نوسینی نوسەر و وەرگێڕی کورد بەیان سەلمان

ڕۆمانی شەوانی ئادەم - لە نوسینی نوسەر و وەرگێڕی کورد، بەیان سەلمان

 

بەیان سەلمان لەم ڕۆمانەدا باس لەو دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسییانە دەکات کە بەسەر کۆمەڵگەی کوردیدا هاتووە، جگە لە دیاردەش باس لە ڕووداوەکانی ناو کۆمەڵگەی کوردی دەکات و لێکدانەوە بۆ ڕووداوەکان دەکات، ئامادەبوونی ژن لە ناو رۆمان "شەوانی ئادەم" بەشێوەیەکی شیکاری شوناسی راستەقینەی ژنی کورد نیشاندەدا، کە ژن ئەو زاتەیە هەمیشە قوربانی دەستی کۆمەڵگە و نەریتەکانیەتی، پێش ئەوەی بیر لە بەختەوەرییە تایبەتیەکانی خۆی بکاتەوە، بیر لە دەوروبەر دەکاتەوە. بەهۆی نەریتسالاری و کۆنترۆڵ و ئابلوقەی کۆمەڵایەتی لەسەر ژنی کورد، وایکردووە بە ئاسانی نەتوانێت بیر لە خودی خۆی بکاتەوە، بەڵکو کارەسات و وێرانە سیاسیەکانیش دوو ئەوەندەیتر باری ژنی کوردیان قورسترکردووە. لێرەوە کارەکتەری (سەکینە) لەنێو رۆمانەکەدا وێنەی راستەقینەی ژنی کورد نیشاندەدات کە چۆن قوربانی بە خۆشیەکانی ژیانی خۆی دەدات و لەنێو کێژاوی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی وون دەکات

 

ت.پ