فیلمی ئەمڕۆ: مانیفێستۆ

 

مانیفێستۆ، فیلمێکی ئوستراڵی-ئەڵمانی ساڵی ٢٠١٥یە، کەیت بلانچیت لە ١٣ کەسایەتی جیاواز وێنا دەکات کە مانیفێستە جۆراوجۆرەکان نمایش دەکات و ڕۆڵی هونەر و هونەرمەندان لە کۆمەڵگەدا نیشاندەدات.

 

فیلمەکە جۆرەها مانیفێستی هونەری لە ماوەی جیاواز لەگەڵ سیناریۆ هاوچەرخەکان تێکەڵ  دەکات، لەنێویاندا چەندین ڕۆڵ نیشاندەدات لەوانە: مامۆستایەکی قوتابخانە، کارمەندی کارگە، سەمانووس، مۆسیقا، هەواڵبێژ و زانا و نمایشکاری بوکەڵە، ژنێکی بێ هاوژین و پیاوێکی بێ ماڵ.

 

فیلمەکە لە ١٣ بەش پێکهاتووە کە هەریەکەیان ماوەی ١٠:٣٠ خولەک درێژە، لە هەریەکدا کارەکتەرێک بەشێک لە مانیفێستەکانی جووڵانەوەی جۆراوجۆری سیاسی و هونەری دەخوێنێتەوە.

 

 هونەرمەند و فیلمسازی ئەڵمانی جولیان ڕۆسفێلدت هاوکاری بلانچیت کردووە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی بێ هاوتا.

 

لەنووسین و دەرهێنان: جولیان ڕۆسفێلدت

لە ڕۆڵگێڕانی: کات بلانچیت، ئێریکا باوێرم، رووبی بوستامانتێ