فیلمی ئەمڕۆ: مانیفێستۆ
مانیفێستۆ، فیلمێکی ئوستراڵی-ئەڵمانی ساڵی ٢٠١٥یە، کەیت بلانچیت لە ١٣ کەسایەتی جیاواز وێنا دەکات کە مانیفێستە جۆراوجۆرەکان نمایش دەکات و ڕۆڵی هونەر و هونەرمەندان لە کۆمەڵگەدا نیشاندەدات.
فیلمەکە جۆرەها مانیفێستی هونەری لە ماوەی جیاواز لەگەڵ سیناریۆ هاوچەرخەکان تێکەڵ دەکات، لەنێویاندا چەندین ڕۆڵ نیشاندەدات لەوانە: مامۆستایەکی قوتابخانە، کارمەندی کارگە، سەمانووس، مۆسیقا، هەواڵبێژ و زانا و نمایشکاری بوکەڵە، ژنێکی بێ هاوژین و پیاوێکی بێ ماڵ.
فیلمەکە لە ١٣ بەش پێکهاتووە کە هەریەکەیان ماوەی ١٠:٣٠ خولەک درێژە، لە هەریەکدا کارەکتەرێک بەشێک لە مانیفێستەکانی جووڵانەوەی جۆراوجۆری سیاسی و هونەری دەخوێنێتەوە.
هونەرمەند و فیلمسازی ئەڵمانی جولیان ڕۆسفێلدت هاوکاری بلانچیت کردووە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی بێ هاوتا.
لەنووسین و دەرهێنان: جولیان ڕۆسفێلدت
لە ڕۆڵگێڕانی: کات بلانچیت، ئێریکا باوێرم، رووبی بوستامانتێ