تابلۆی ئەمڕۆ: قوربانیانی جەنگ
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/09/20230919-20230917-jpg40c7d7-image-jpg235b61-image.jpg)
"قوربانیانی جەنگ" تابلۆیەکی زەیتی نیگارکێشی ڕیالیستی هاوچەرخی ڕوسی، ڤلادیمێر داڤدێنکۆیە، کە لە ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە، تیایدا دوو منداڵ بە جلوبەرگی ماڵەوە لەناو وێرانکارییەکانی شەڕدا وستاون و بە دووکەڵ دەورە دراون، نەهامەتی و دڵتەنگی لە چاویاندا دەردەکەوێت.
تابلۆکە لە ساڵی ١٩٨٠ کێشراوە، منداڵە کوڕەکە خوشکەکەی لە تەنیشتدایە و نانێکی لە دەستی دایە، لە پشتیانەوە سیاجێکی داڕماوی تەلی دڕکاوی هەیە، لە دووریشەوە دوکەڵی چڕ و تەمومژا دەرکەوتووە، ئەو دوو منداڵە جلوبەرگی پۆشراو و پێڵاوی دڕاویان لەبەردایە، کوڕەکە کراسێکی شلی شین و سپی و پانتۆڵێکی ڕەشی دڕاوی لەبەردایە، کچەکەش تەنوورەیەکی شین و دەسماڵێکی ئەستووری لەسەرە تا لە سەرما پاریزراو بێت.
ئەو نیگارکێشە بەوپەڕی ڕیالیزم و هەستەوە تابلۆکەی کێشاوە، ویستویەتی پەیامێک بگەیەنێت، کە شەڕ و ململانێی بەرژەوەندی خوازانەی نێوان وڵاتان یان ناوخۆییەکان، ژیانی منداڵان لەناو دەبەن و دەیکەنە قوربانی، بە توندترین جۆری ئەشکەنجە دەژین، وەک سەرما و برسێتی و ماندوێتی.