فیلمی  ئەمڕۆ: SALT

 

فیلمی سالت، فیلمێکی  ئەکشنی ئەمریکییە کە ئەنجلینا جولی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە نووسینی کورت ویمەر و دەرهێنانی فیلیپ نۆیس.

 

فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٠ بەرهەم هێنراوە، چیرۆکی بریکارێکی سی ئای ئەی لە ئەمریکا بە ناوی ئیڤلین سالت دەگێڕێتەوە کە بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی کەسێکی ڕووسی هەڵهاتوو کە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کردووە، تۆمەتبارە بە خیانەت لە بەرژەوەندی هەواڵگری ڕووسیا.

 

ئیڤلین سالت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سی ئای ئەی کاردەکات، خۆڕاگر دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی و پاراستنی وڵاتەکەی، بەڵام تۆمەتبار دەکرێت بەوەی سیخوڕی هەواڵگری ڕوسیایە، بەهۆی لێهاتوویی و ئەزموونی گەورەی ئیڤلین سالت، هەوڵیدا بێتاوانییەکەی بسەلمێنێت و ئەو تۆمەتانەی لەسەری ڕەتبکاتەوە.

 

فیلمەکە لە کاتی خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠١٠دا پاڵێوراوێکی زۆری بەدەستهێنا.