وتەی ژنێک لە مێژوودا؛ تۆنی کاد بامبارا
تۆنی کاد بامبارا، نووسەر و هۆنەر دەڵێت: هونەر ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە شۆڕش و ڕاپەڕینی گەلدا.
تۆنی کاد بامبارا، نووسەر و هۆنەر و مامۆستای زانکۆ و ڕۆماننووسی ئەمریکی، لە ساڵی ١٩٣٩ لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٥ کۆچی دوایی کردووە.
لە کۆلێژێکی شاری نیویۆرک خوێندویەتی و وەرگری خەڵاتی کتێبی ئەمریکییە، کە کۆمەڵێک خەڵاتی ساڵانەی ئەدەبی ئەمریکییە و دەدرێت بە نووسەرانی داهێنەر.
یەکێک لە جوانترین وتەکانی ئەوەیە کە دەڵێت: "ڕۆڵی هونەرمەند ئەوەیە وا لە شۆڕش بکات هیچ شتێک بەرەنگاری نەبێتەوە"