ڕووداوی ئەمڕۆ: ڕۆژی جیهانیی سەما

..

پەیمانگای شانۆی نێودەوڵەتی ٢٩ی نیسانی ١٩٨٢ی وەک ڕۆژی جیهانی سەما دیاریکرد، لەو کاتەوە نمایشەکانی سەما لە ٢٩ی نیساندا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت.

 

هەموو ساڵێک کەسێک وەک ڕێکخەری گشتی هەڵدەبژێردرێت و نمایشەکانیش بە هاوبەشی ئەنجام دەدرێن، هۆکاری هەڵبژاردنی ٢٩ی نیسانیش دەگەڕێتەوە بۆ لەدایکبوونی جین جۆرج نۆڤەرێ، کە بە باپیری بالێی مۆدێرن ناسراوە.