پەرتوکی ئەمڕۆ: پێگەی ژن

پەرتوکی "پێگەی ژن لە دیدی قوبادی جەلیزادە و نەزار قەبانیدا" لە نووسینی د.ڕێزان ساڵح مەولودە و لەلایەن ئەکادیمیای کوردی بڵاوکراوەتەوە.

 

لە سەرەتای پەرتووکەکەدا وەها نووسراوە، "پرسی بەراوردی ئەدەبی لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا پرسێکی گرنگ و پڕ بایەخ بووە و ئێستاش جێگەی تێڕامان و لێ وردبوونەوە و لێکۆڵینەوەی زانستییە، لەم ڕوانگەیەوە پێمانوایە بەراوردی ئەدەبی یەکێکە لەو بابەتانەی کە پێویستە لە ئەدەبی کوردیدا بایەخێکی زۆری پێبدرێت و لێکۆڵینەوەی زانستی و ئاکادیمی وردی لەبارەوە ئەنجامبدرێت و پێگەی شیاوی خۆی لە نێو لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکاندا وەربگرێت.

 

لەم لێکۆڵینەوەیەدا گریمانی ئەوە کراوە قوبادی جەلیزادە وەک شاعیرێکی کورد لەژێر کاریگەری زمان و شیعری شاعیری گەورەی عەرەب نزار قەبانیدا بووە و بە چەندین بەڵگە و وێنەی ئەدەبی کاریگەری نزار قەبانی لەسەر قوبادی جەلیزادە نیشان دەدەین".