گۆرانی ڕۆژ: دی میحۆ

فاتمە عیسا، یەکەمین دەنگبێژەکانی ڕادیۆی یەریڤان

 

فاتمە عیسا، گۆرانیبێژێکی کوردی ئاوارەی ئەرمەنستانە، لە ساڵی ١٩٣٤ لە ئەرمەنستان لە دایک بووە، لە سەرەتای دەستکردن بە پەخشی ڕادیۆی یەریڤاندا گوند بە گوند و ناوچە بە ناوچە دەگەڕان تا دەنگی ژنان لە ڕادیۆی یەریڤاندا بڵند ببێت، کۆمیتەی چاندی گەلانی سۆڤیەت کە خەباتیان لە ناو گوند و ناوچە دوورە دەستەکاندا دەکرد، فاتمەیان وەک ژنێکی دەنگ خۆشی گوندەکەیان هەڵبژارد کە لە ڕادیۆی یەریڤاندا دەنگبێژی بکات، بۆیە وەک یەکێک لەو ژنانەی لەو ڕادیۆیەوە دەنگیان تۆمار کرا، فاتمە یەکەم گۆرانی فۆلکلۆری دێ مێحۆی تۆمار کرد.

 

دێ مێحۆ-ی فاتمە عیسا یەکێکە لەو گۆرانیانەی کە زۆرترین گوێگری هەبووە بە تایبەت لە ناوچەی بۆتانی باکوری کوردستان، سەرگوزەشتەی ئەو گۆرانییە فۆلکلۆرییە، خۆشەویستی ژنە شازادەیەکی کوردە بە ناوی تێلی و کوڕە هەژارێکە بە ناوی مەحموود، کە تێلی بانگ لە مەحموود دەکات و بە مێحۆ ناوی دەهێنێت.

جگە لە گۆرانی دێ مێحۆ فاتمە خاوەنی چەند گۆرانیەکی دیکەیە، لەوانە دینا من، شێرێ ڕیا بێشار، گەدێ میرزۆ.

دەنگبێژی کورد فاتمە عیسا لە ساڵی ٢٠١٠ لە مۆسکۆ و لە تاراوگەدا کۆچی دوایی کردووە، لە پرسەکەیشیدا گۆرانی دێ مێحۆ کرا بە سیمبولی فاتمە.

 

ت.پ