گۆرانی ئەمڕۆ/ ژەنیاری ئامێری نەی ئەنبان

 

میوزیکژەنی گەنجی ئێرانی لیانا شەریفیان لە تەمەنی ٨-٩ ساڵیدا دەستی بە میوزیکژەنی کردووە، خولیای هونەری کە لە خێزانەکەیەوە بۆی ماوەتەوە، لە ڕێی میوزیکەوە پێشدەخات.

 

لیانا باس لەوە دەکات  کە زیاتر حەز بە ئامێرە سونەتییەکان دەکات، لەو کاتەی دەست بە ژەنین دەکات، ئەو میوزیکژەنە لێهاتووە، هەم توانا هونەرییەکەی پیشان دەدات و هەم چێژی هونەر و میوزیک دەبەخشێتەوە، دەشڵێت: هەتا بژیم بەردەوام دەبم لە میوزیکژەنی، دەشیەوێت میوزیک نەک تەنها بە گەنجانی ئێران بەڵکوو بە جیهان بناسێنێت.