گۆرانی ئەمڕۆ: نوباری

 

گۆرانی فۆلکلۆری ئەرمەنی، نوباری، لەلایەن گروپی  Stranged Cranese وتراوەتەوە، هەریەک لە هونەرمەندان پاترا ناچتمانۆڤا، گولای هاجەر تۆروک، جانگول کانات و ئێلۆنۆرا فۆرنیاو پێکەوە و بە ئامێری ساز و دەنگە بەسۆزەکەیانەوە شێوازێکی نوێیان بەخشیوە بە گۆرانییە فۆلکلۆرەکە.

 

کاتێک گوێبیستی گۆرانییەکە دەبین، هاوئاهەنگی لە نێوان ڕەنگ و دەنگی ژنانی نەتەوە جیاوازەکان دەبیستین کە نوباری کۆیان دەکاتەوە.