گۆرانی ئەمڕۆ: من ژنم

زیبا شیرازی - من ژنم

زیبا شیرازی گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی فارس، لەدایکبووی تارانە و لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا دەژی کەلە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا.

 

زیبا بە پێشەنگانی گۆرانی فێمینیستی دادەنرێت لەناو مۆسیقای پۆپی ئێرانیدا، یەکێکیشە لە نووسەرەکانی کە شیعری فێمینیستی بۆ گۆرانی نووسیوە، هەمیشە شانازیش بەوەوە دەکات کە فێمێنیستە.